٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. نزیكەی هەزار و 500 خێزان ئاوارەی زوممار بوون

سەرچاوە: KDP.info

زوممار - تایبەت بە kdp.info–بە هۆی تێكچوونی رەوشی ئەمنیی پارێزگای مووسڵ و بەردەوامیی شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و تیرۆریستان، نزیكەی هەزار و 500 خێزان ئاوارەی زوممار بوونە.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار سەڵاح میرانی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: رەوشی ئەمنیی شارۆچكەی زوممار ئارامە، چونكە لەلایەن هێزەكانی ئاساییش و پێشمەرگەوە دەپارێزرێت و لە ئێستایشدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

سەڵاح میرانی گوتیشی: ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مووسڵ بە هۆی تێكچوونی رەوشی ئەمنییەوە ئاوارەی زوممار بوونە، كە ژمارەكان دەگاتە نزیكەی هەزار و 500 خێزان.

میرانی ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەو ژمارەیە بە بەردەوامی لە زیادبووندایە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش سەرقاڵی دابینكردنی شوێنی حەوانەوەن بۆ ئاوارەكان و پێشوازییەكی زۆر باشیان لێ دەكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە رەوشی ئەمنیی پارێزگای مووسڵ تێك چووە و تاوەكو ئێستایش شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و تیرۆریستان بەردەوامە و خەڵكی ئەو پارێزگایەش لە ترسی گیانی خۆیان ئاوارەی ئەو ناوچانە دەبن كە لە ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگەدان.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار