جەلەولا.. تەقینەویەەکی دیکە روویدا و بە دەیان قوربانی لێکەوتەوە

جەلەولا-تایبەت بە KDP.info- دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناحیەی جەلەولا لەناو بارەگای کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا روویدا، تەقینەوەیەکی دیکەی خۆکوژی روویدا و بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە50کەس.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کامەران محەممەد،بە kdp.info راگەیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەبەردەم بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەقیەوە، دواتر کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندەوە، لە ئاکامدا 12کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 40 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
کامەران محەممەد گوتیشی: بەھۆی ئەو تەقینەوەیەوە بارەگاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رووخاون و بارەگاکەی ئێمەیش کە 20مەترێک دوورە ئەویش رووخاوە.
بڵند ئیبراھیم




