٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەلەولا... ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەناو بارەگای کۆمیتەی یەکێتیدا تەقێندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-تایبەت بەKDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە لەناو بارەگای کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خۆی تەقاندەوە و بە هۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کامەران محەممەد، بە kdp.info راگەیاند: ئەمڕۆ سەعات8:10خولەک خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەو لەناو کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا لەجەلەولا خۆی تەقاندەوە.

کامەران محەممەد گوتیشی: لەبەر ئەوەی تائێستا کوژرا و بریندارەکان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە ژمارەی قوربانیان دیار نییە چەندن، بەڵام دوو پاسەوانی بارەگای ئێمەیش بریندار بوون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار