٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵكی پارێزگای مووسڵ داوای هێزی پێشمەرگە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ - تایبەت بە kdp.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پارێزگای مووسڵ دەڵێت: خەڵكی پارێزگای مووسڵ داوا دەكەن هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنیان رەوانە بكرێت، بەڵام ئەم پرسە پێویستی بە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی بەغداهەیە.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پارێزگای مووسڵ غەزوان حامد، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: تاوەكو ئێستا شەڕ لە نێوان داعش و سوپای عێراق لە مووسڵ بەردەوامە و بە هۆی جێبەجێكردنی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆیشەوە تا ئێستا رێژەی قوربانیان نەزانراوە، بەڵام هاووڵاتیان پەیوەندییان كردووە كە پێویستیان بە ئۆتۆمبێلی فریاكەتن هەیە و سوپای عێراقیش رێگە نادات بۆیان رەوانە بكرێت.

غەزوان حامد گوتیشی: سەرۆكی ئەنجوومەن لە پارێزگای مووسڵ و داوایان كردووە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ تاووتوێكردنی رەوشی ئەمنی ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر قەدەغەكردنی یاسای هاتوچۆ تا ئێستا كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدراوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییش و بەرگری زیاتر گوتی: ئەو ناوچانەی هێزی پێشمەرگە دەیانپارێزێت، زۆر ئارامن و هیچ كردەیەكی تیرۆرستی تێیاندا ڕووی نەداوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار