٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەرمی سەرباز و پۆلیسە کوژراوەکان هەر لەسەر شەقامەکانن... داعش هێشتا چوار ناوچەی مووسڵی بەدەستەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوە ئەمنییەکان لە مووسڵ ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە، چەکدارانی گرووپی ڕێکخراوی داعش هێشتا چوار ناوچەی شاری مووسڵیان لەبەردەستە و بە هۆیەوە دانیشتوانەکەی بە کۆمەڵ شوێنەکانیان جێ هێشتووە و بەرەو قەزا و ناحییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگاکە ڕایان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، لەو ناوچانەی کە لەبەردەستی داعشدان، هێشتا تەرمی کوژراوانی پۆلیس و سەربازان کە بە هۆی پێکدادانەکانەوە کوژراون، لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە و لا نەبراون.

هاوکات دەڵێن کە لە تەواوی شاری مووسڵ قدەخەکردنی هاتوچۆ درێژوی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار