چەکدارانی داعش زانکۆی ئەنباریان گرت... قوتابیشیان بە بارمتە گرتوون
هەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، چەکدارانی گرووپی توندڕۆی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) پاش برەوڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانانی زانکۆی ئەنبار، دەستیان بەسەر زانکۆکەدا گرتووە و قوتابیانی بەشەنێوخۆییەکانیشیان بە بارمتە گرتوون.
سەرچاوەکانی هەوڵ باس لەوە دەکەن کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، چەکدارانی داعش هەلێانکوتاوەتە سەر زانکۆی ئەنبار و پاش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانانی زانکۆکە، دەست بەسەر زانکۆدا گیراوە و قوتابیانی بەشەنێوخۆییەکانیشیان بە بارمتە گرتوون.
هەندێکی دی لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هێشتا لە دەوروبەری زانکۆی ئەنبار شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو چەکدارانەی داعش کە دەستیان بەسەر زانکۆدا گرتووە درێژەی هەیە.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، بەشێکی قوتابیانی بەشەنێوخۆییەکانش لە ترسی دەستگیرکردن و شەڕ گوێزراونەتەوە بۆ کۆلێژی پەروەردە، کە دوور لە شوێنی پێکدادانەکەیە.




