٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یڵدز: نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی کوردستان لە بەندەری جەیهانە... هێشتا کەشتیی دووەم بار نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، تانەر یڵدز ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، نەوتی عەمبارکراوی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیا کە دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست گەیشتووەتە 2ملیۆن و 800هەزار بەرمیل، بەڵام گوتی، هێشتا دووەم هەناردەی نەوتی کوردستان بەمەبەستی ڕەوانەکردنی بۆ بازارەکانی جیهان بار نەکراوە.

یڵدز دووپاتی کردەوە کە، لە ڕێی هێڵی بۆریی کوردستانەوە ڕۆژانە 100هەزار بەرمیل نەوت دەگاتە بەندەری جەیهانی تورکیا.

هەرێمی کوردستان، مانگی ڕابردوو یەکەم گەڕی نەوتی خاوی کە ملیۆنێک بەرمیل بوو، لە ڕێی کەشتیێکەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کرد و وەک ڕۆیتەرز دەڵێت، پاش ئەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لەپڕ  دووجار ڕێڕەوی خۆی گۆڕی ، هێشتایش نەوتەکە بەتاڵ نەکراوە.

هەڵبەت حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زاری سەفین دزەیییەوە جەختی کردووەتەوە لەوەی کە، ئەو نەوتەی کوردستان هەناردەی بازاڕەکانی کردووە، گەیشتووەتە شوێنی مەبەست و لە بەتاڵکردن و گۆڕینی ڕێڕەویشی حکوومەت پێوەندییەکی نییە، چونکە حکوومەت فرۆشتوویەتی و ئەوە کۆمپانیای کڕیار و کەشتییەکەن کە بیانەوێ بۆ کوێ و کەی بەتاڵی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار