٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمەڵی ئیسلامی ناوی وەزیرەکانی دیاری کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info-  ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند کە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیدا ناوی وەزیرەکانی خۆمان بۆ کابینەی ھەشتەم دیاری کرد.

ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی، سەلیم کۆیی، بە kdp.info راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی کۆ بووەوە و تێیدا ھەر یەکە لە عەبدولستار مەجید بۆ پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵ وعەبدولرەحمان عەبدولرەحیم بۆ پۆستی وەزیری ھەرێمی بۆ کاروباری ژینگە دیاری کرد.

سەلیم کۆیی گوتیشی: پۆستی دەستەیەکیش بە ئەوان دراوە لە کابینەی نوێ، بەڵام بەھۆی ئەوەی تائێستا ناوی دەستەکە دیاری نەکراوە، ھیچ کەسێکیان بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکردووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار