٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: ئاشتی بە قسە نایەتە دی، بە كردار دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا- KDP.info- سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند، ئەوانەی بە قسە باسی ئاشتی دەكەن، ناتوانن بە كردار ئاشتی بۆ خەڵك دابین بكەن.

سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان، لە میانی گوتارێكدا باسی قۆناغی چارەسەری و پڕۆسەی ئاشتیی لە توركیا كرد و گوتی: "ئاشتی شتێك نییە كە تەنیا بە زمان باسی لێوە بكرێت، بەڵكوو پێویستی بە كردار هەیە، دەبێ ئەوانەی باس لە ئاشتی دەكەن لە كردەوەیشدا ئاشتیخواز و لایەنگری ئاشتی بن."

ئەردۆغان هەروەها ڕوونی كردەوە: "راستە توركیا پێویستی بە ئاشتی و ئارامی هەیە، بەڵام ئەوانەی كە بە زمان باسی ئاشتی دەكەن لە كرداردا لە ئاشتی دوورن و بە هیچ شێوەیەك ناتوانن بۆ خەڵكی توركیا ئاشتی دابین بكەن، چونكە دابینكردنی ئاشتی پێویستی بە كردار و كردەوەی ئاشتیخوازانە هەیە."

گوتیشی: "ئێمە بەوپەڕی هێزی خۆمانەوە بە زمان و بە كردار و كردەوە هەوڵ بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی دەدەین، ئاشتییەك كە لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە بێت و تەنیا بە زمان باس لە ئاشتی ناكەین، بەڵكوو هەموو هەوڵێكمان بۆ خزمەتكردنی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامییە."

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار