جانتاكه‌ی هه‌ورامی، جانتایه‌ك هێنده‌ی به‌ژنی نیشتمان

ئاریان فەرەج
ئارامبوونه‌وه‌ی شه‌ڕگه‌كانی بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی ئینتیخابی، ده‌رفه‌تی دا دوێنێ په‌رله‌مانتاران شه‌ففافانه گوێ بۆ ڕاستییه‌كانی دۆسییه‌ی نه‌وتی كوردستان شل بكه‌ن، تا چیتر پۆپۆلیستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه نیشتمانییه نه‌كرێت.
دوێنێ نێچیروان بارزانی و تیمه حكوومییه‌كه‌ی به شرۆڤه‌ی یاسایی و به داتا و دیققه‌ت بۆ ڕای گشتییان ڕوونكرده‌وه كه دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی كوردستانیان وه‌ك ئه‌ركێك به‌جێ هێناوه، كه خه‌ڵكی كوردستان له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه خستوویه‌تییه ئه‌ستۆیان.. ده‌ركه‌وت ئه‌ركه‌كه‌شیان زۆر پیشه‌ییانه و كارزانانه به‌جێگه‌یاندووه. بۆیه له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستابان ده‌بوا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
من وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه، له كۆی گفتوگۆیه‌كه‌ی دوێنێی نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌م سه‌رنجانه‌م لا گه‌ڵاڵه بوون:
*حكوومه‌ت شێلگیرانه و به سیاسه‌تێكی زیره‌كانه و دوور له موغامه‌ره و سه‌ركێشی و پشتئه‌ستوور به ده‌ستوور و یاسا داكۆكیی له نه‌وت و سامانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه و سه‌رباری كه‌شێكی ناهاوكار و گومانبار و پڕ له موزایه‌داتی نێوخۆیی، كۆڵی نه‌داوه و ئه‌و جه‌نگه میللیه‌ی گه‌یاندووه‌ته دواقۆناغ و پیرۆزی و ئێستا كورد نه‌وتی خۆی بۆ خۆی ده‌فرۆشێت.
*ڕوون بووه‌وه كه پاڵپشتی ڕاسته‌قینه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی كوردستان، داهاتی نه‌وت بووه، نه‌ك ئه‌و به‌شه بوودجه وه‌به‌رهێنانه مه‌حدووده‌ی كه له بوودجه‌ی نیوه‌چڵی به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی به‌شی شێری بۆ مووچه ده‌چێت، ده‌مێنێته‌وه و به‌شی دانانی دووبه‌رد له‌سه‌ریه‌ك ناكات.
*ده‌ركه‌وت هه‌رله ده‌ستپێكه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێی یاساكانی په‌رله‌مان هه‌نگاو به هه‌نگاو چووه‌ته پێش و ئه‌نجوومه‌نی باڵای وزه كه هه‌موو پێوه‌نددارانی نێو حكوومه‌ت له‌مه‌وپێش و له‌مه‌ودواش تێیدا ئه‌ندام بوون و ده‌بن، بڕیارده‌ری بوون. ده‌ركه‌وت جانتاكه‌ی ئاشتی هه‌ورامی له‌وه بچووكتر بووه كه ئه‌م پرۆسه نیشتمانییه گه‌وره‌یه‌ی تێدا مه‌ڵاس بدرێت، یان هێنده گه‌وره بووه هێنده‌ی به‌ژنی نیشتمان.
*ده‌ركه‌وت وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان نه‌ك هه‌ر ساڵانه، به‌ڵكو مانگانه و وه‌رزانه و زۆر به زوڵاڵی زانیاری و داتای ده‌رباره‌ی كۆی پرۆسه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنان و فرۆشتن و په‌ره‌سه‌ندن و داهات و خه‌رجییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران نه‌یانخوێندووه‌ته‌وه و به‌دوایدانه‌چوون و نه‌یانبیستووه و به‌داخه‌وه زۆربه‌یان هێزی قسه‌كردنیان له توانای بیستن زیاتره.
*ده‌ركه‌وت ئێستا به پشتی خۆماڵه‌كردنی نه‌وت به‌رگه‌ی شه‌ڕی بێڕه‌حمانه‌ی نانبڕینی مالیكی ده‌گرین و مووچه و پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كان به لانی كه‌مه‌وه دابین بووه و، چه‌ندیش ئه‌و پرۆسه‌یه به پشتیوانیی میللی به‌ره‌وپێشتر بچێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ماڵ به ماڵی ئه‌م هه‌رێمه زیاتر ده‌بێت.
به‌هیواین دامركانه‌وه‌ی شه‌ڕگه‌ی بانگه‌شه و شه‌پۆلی موزایه‌دات و یه‌كدی شكاندن و یه‌كدی تۆمتباركردن و خاوبوونه‌وه‌ی خیتابی شوومی پۆپۆلیستی له‌لایه‌ك و دروستبوونی كابینه‌ی نوێی پێكه‌وه‌یی له لایه‌كی دیكه‌وه، زه‌مینه بسازێنێت كه پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان ئیدی به‌بێ ته‌نگپێهه‌ڵچنینی نێوخۆیی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ببڕێت و، هه‌موو تواناكانمان بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی دوژمنه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م پرۆسه ڕه‌وا و ئه‌م مافه مه‌شروعه‌ی گه‌لی كوردستان ته‌رخان بكرێن.




