وەبەرهێنانی دی ئێن ئۆ گەیشتە 120هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا

هەولێر-KDP.info- کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نۆروێژی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە، وەبەرهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتیی تاوکێ، لە مانگی ئایار-مایۆدا گەیاندووەتە 120هەزار و 21 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا و کاریش دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی ساڵ 200هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەربهێنێت،
دی ئێن ئۆی نێودەوڵەتی، لە مانگی ئایار-مایۆدا 60%-ی بەرهەمە نەوتییەکەی لە بازاڕی نێوخۆییدا فرۆشتووە و 40%-یشی لە ڕێگەی بۆریی نەوتی پێشخابوورەوە هەناردە کردووە.




