دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە (صوت اڵاخر) دەکات

پەیامی پیرۆزبایی
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (10)ـیەمین ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (صوت اڵاخر)
هەڤاڵی بەڕێز سەعید یەحیا خەتات، سەرنووسەری گۆڤاری (صوت اڵاخر)
هەڤاڵان، ئەندامانی ستافی نووسین وهونەری لە گۆڤاری (صوت اڵاخر)
بەبۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری (صوت اڵاخر)-ەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەو خوێنەرانتان دەكەین، جێپەنجەتان لەو كار و بەخششە روون و بەرچاوە و شایانی رێزوسوپاسن بۆ ئەو كار و خزمەتە راستەقینەی پێشكەش بە رۆژنامەگەریی كوردی دەكەن، كە كەلێنێكی دیاری نێو كارو پرۆسەی رۆژنامەگەریی و كوولتووری پڕ كردۆتەوە.
ئاشكرایە هەفتەنامەی (صوت اڵاخر) پرۆژەیەكی میدیایی گرنگ و پێویست بوو بۆ رەوتی رۆژنامەگەریی كوردیی بە گشتی و كاروانی رۆژنامەگەریی پارتیمان بە تایبەتی، كە توانی لەو ماوەیەی تەمەنی كاركردن و دەرچوونیدا وەك گۆڤارێكی كوردستانی بە زمانی عەرەبی برەو بە كوولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان بدات و ئەو دیفاكتۆیەی ئێستا بخاتە بەر دیدە و هزری خوێنەرانی.
هیواخوازین لەو بۆنەیەداو بۆ لەمەودوا گۆڤارەكەتان زیاتر بەرەوپێش بچێ و لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە دەوڵەمەندتر بكرێ بۆ خزمەتكردنی بواری رۆژنامەگەریی و گوتاری راستەقینەی فەرهەنگیی و رۆشنبیریی، هەروەها پانتایی دەرچوون و بڵاوكردنەوە و خوێنەرانی بەرفراوانتر ببێ و لە ئاست خواست و ویستی پەیامە رەواكەی گەلەكەمان و كێشە چارەنووسسازەكانی دا بێت.
هەڤاڵان: كار و ئەركی ئێوە لەو گۆڤارەدا بایەخێكی تایبەتی خۆی هەیە بەوپێیەی بە زمانی عەرەبی دەردەچێت، بۆیە گرینگە واقیع و راست و رەوایی كێشە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانمان بە خوێنەرانی بناسێنێ و هەمیشە پرد و مینبەرێكی فرەرەنگیی دیالۆگێكی سوودبەخش بێت بۆ گشت لایەك.
هەمدیسان پیرۆزبایی لە ئێوەو لە خوێنەرانتان دەكەین...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ك)
5/6/2014

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
