مەرجی تەمەن لە سەفەری حەجی ئەمساڵ لابرا

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info- وەزاەرتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە مەرجی تەمەنی لە سەفەری حەجی ئەمساڵدا لادا.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزاەرتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێم بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان چەند مەرجێکی بۆ ئەو حاجیانە دانابوو کە ئەمساڵ سەفەری سعوودیە دەکەن و لەناو ئەوانەشدا رێگەگرتن لە سەفەری ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 65ساڵ زیاترە، ئەمرۆ چوارشەممە بە ھەوڵی وەزیری ئەوقاف توانرا ئەم مەرجە لابدرێت.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزاەرتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،مەریوان نەقشبەندی،گوتشی: بەوەش ئەمساڵ ھەموو ئەو حاجیانەی ناویان لە تیروپشک بۆ سەفەری ئەمساڵ 2014دەرچووە، دەتوانن سەفەری خۆیان بکەن.
مەریوان نەقشبەندی روونیشی کردەوە، "دەبێ لە سبەینێ پێنجشەممەوە موراجەعەی بەرێوەبەرایەتییەکانی حەج لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان بکەن، بۆ تەسلیمکردنی پارە و پشکنینی تەندروستی، بەڵام ھەر حاجییەک لە پشکنینی تەندروستی دەربکەوێت کە نەخۆشیی قورس و درێژخایەنی ھەیە، ئەوا سەفەرەکەی بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.
بڵند ئیبراھیم




