٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: شیعە لە ترسی لەکەداربوونی ناوبانگی خۆیان مالیکییان رەت کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەkdp.info-  پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ناوبانگی خۆی دەترسێت، بۆیە رێگری دەکات بۆ جاری سێیەم نووری مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، د.حەمید باڤی، بۆ kdp.info گوتی: نووری مالیکیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ماوەی ھەشت ساڵی رابردوو نەیتوانیوە خزمەتی خەڵکی عێراق بکات و تەنھا ناکۆکی لەنێوان پێکھاتەکان دروست کردووە، ئەمەش وای لە پێکھاتەی سوننە و کورد کردووە، کە وا ھەست بکەن شیعە ناتوانێت عێراق بەرێوە بەرێت و جیاوازی لە نێوان پێکھاتەکاندا دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە روونی کردەوە، "حکوومەتی زۆرینە لە عێراقدا سەرکەوتوو نابێت، چونکە ناکرێت بۆ نموونە کورد بیتە ئۆپۆزسیۆن و حکوومەتی ھەرێم وبەغدا دژ بەیەک بن،بۆیە ئەمە عێراق بەرەو پارچەبوون دەبات.

ئەمەش لەکاتێکدایە،دوێنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کۆبووە وتێدا سێ بارە کاندیدکردنی مالی وحکومەتی زۆرینەی لەعێراق رەتکردەوە وداوای لەلیستی دەولەتی قانوونیش کرد کاندیدەکەیان کە نوری مالیکی یە بکێشنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار