٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لۆکهێد یەکەم فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 ڕادەستی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کۆمپانیای لۆکهێد مارتن، سبەی پێنجشەممە، یەکەم فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 ڕادەستی عێراق دەکات و وەک نێردەی بەغدایش لە ئەمەریکا دەڵێت، ئەمە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ تواناکانی وڵاتەکەی تا سنوورە بەرفراوانەکەی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکەی دراوسێی بپارێزێت.

سبەی پێنجشەممە، باڵیۆزی عێراق، لوقمان فەیلی لەو ئاهەنگەدا بەشدار دەبێت کە کۆمپانیای لۆکهێد مارتن لە فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تێکساس سازی دەدات و تێیدا بە فەرمی یەکەم فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف 16 لە کۆی 36 فڕۆکە لە لایەن حکوومەتی ئەمریکاوە ڕادەستی عێراق دەکرێت و تا کۆتایی ساڵیش 3 تا 4 فڕۆکە بۆ عێراق دەگوازرێنەوە.

لوقمان فەیلی بە "ڕۆیتەرز"-ی ڕاگەیاندووە، "عێراق وڵاتێکی گەورەیە و 3600کم سنوورەکەیەتی، پێویستمان بە پاراستنی هەیە. ئێمە وەک عێراق پێشتر لەم جۆرە توانایەمان نەبووە."

فەیلی گوتووشیەتی کە عێراق لە سەروبەندی تەواوکردنی بنکە ئاسمانییەکەیەتی کە ئەم فڕۆکە نوێیانە ی لێ بە کار دەبرێن. زیاتر گوتی، هەندێ لە فڕۆکەوانە عێراقییەکان مەشقیان لەسەر ئەم فڕۆکە نوێیانە کردووە و هیی تریش مەشقیان پێ دەکرێت.

عێراق پێشتر و وەک یەکەم گەڕی کڕین، داواکاری بۆ 18 فڕۆکەی ئێف 16 پێشکەش کردبوو کە بەهاکەی 3 ملئار دۆلار بوو و داواکاریی دووەمیشی کە کڕینی 18 فڕۆکەی دیکە لە سەرەتای 2012 پێشکەش کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار