٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

غالب ئینساریئۆغڵو: ئەوەی پەكەكە دەیكات پێشتر دەوڵەت دەیكرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرKDP.info- -  پەرلەمانتاری ئاكەپەی شاری دیاربەكر، غالێب ئینساریئۆغڵو رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ پەكەكە لە بەرامبەر هوداپار دەیكات، هەمان ئەو شتەیە كە پێشتر دەوڵەت لە بەرامبەر هادەپە دەیكرد و قابیلی قبووڵ نییە.

پەرلەمانتاری ئاكەپەی شاری دیاربەكر غالێب ئینساریئۆغڵو لە بارەی هێرشەكانی پەكەكە بۆ سەر ئەندام و لایەنگرانی هوداپار بۆ كەناڵی قودس تی ڤی  گوتی: "ئەوەی ئەمڕۆ پەكەكە لە بەرامبەر پارتە كوردییەكانی دیكە بە تایبەتی هوداپار دەیكات هەمان ئەو شتەیە كە پێشتر دەوڵەت لە بەرامبەر پارتەكانی دیكە بە تایبەتی هادەپە دەیكرد."

ئینساریئۆغڵو گوتیشی: "بەكارهێنانی توندوتیژی لە پەكەكە باوە، بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆماندا هیچ جێگا و بایەخێك بۆ توندوتیژی نەماوە، بۆیە كریارەكانی پەكەكە قابیلی قبووڵ نین، چونكە ئەو كریارانە تەنیا لە دژی هوداپار نین بەڵكو هەوڵدانێكە بۆ تێكدانی زەمینەی گفتوگۆكانی نێوان ئوجەلان و دەوڵەتی توركیا. شتی گرنگ ئیرادەی سیاسیی كورد و دەوڵەت و سووربوونی هەر دوو لا بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەرییە نەك كریارەكانی پەكەكە."

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار