٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

شەهیدانی یەكیشووبات، هێمای ئازادی و سرفرازی گەلی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

دوژمنانی ئازادی و دیموكراتی، لە هەر كات و سەردەمێكدا بۆیان رەخسا بێت هەموو جۆرە شێوازێكی نامرۆڤانە و تاریك پەرستانە دەگرنە بەر بۆ ئەوەی رێگە لە هەناسەی ئازادی بگرن، بەڵام بە فام كوێری خۆیان نازانن كە گەر تاوانێكی گڵاو بكەن و كەسێك شەهید بكەن ئەو نەمامێكی ئازادی و سەرفرازی زیاتر دەبێت و تیرۆریستان و دوژمنایش روورەش تر و سەر شۆرتر دەبن .

10 ساڵ لەمەوبەر لە هەوڵێكی ترسنوكانە و دوور لە مرۆڤایەتی تاریك پەرستان و دوژمنانی ئازادی لە رۆژێكی وەك و ئەمرودا ئەمڕۆ 10ساڵی لە رۆژی یەكی شوباتی 2004 كارێكی دڵرەقانە و تێرۆریستانەیان دەرحەق بە پۆلێك بەرپرس و كادیری لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان ئەنجامدا و هەروەها لەو نێوەشدا ژمارەیەكی زۆر لە هەواداران و خەڵكی شاری هەولێریش شەهید و بریندار بوون و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون .

ئەو هێرشە تێرۆریستانە، هەوڵێكی نەزۆكی و شكستخواردویی دوژمنانی كورد بوون بۆ یەكریزی و تەبایی كورد و هەروەها هەوڵیك بوو بۆ لێكترازانی برایەتی هێزەسیاسییەكانی كوردستان چونكە ئەو كاتە هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر هەستسار دا تێبەر دەبوو.

تیرۆریستان بە ئەنجامدانی ئەو كارە تیرۆریستانەیان بە خەیاڵی خۆیان ویستان پێش بە كاروانی پێشكەوتن و ئاوادانی وسەقامگیری هەرێمی كوردستان بگەرن .بەڵام بە پێچەوانە وە بە لە دەستدانی ئەو 101 شەهیدە، خوێنی ئەو شەهیدانە بوونە بۆ هەوێنی كۆڵنەدان و زیاتر ئاوادنی وپێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە هەموو روویكەوە.

مێژوو ئەوەی سەلماندووە كەهەركاتێك دۆزی رەوای گەڵی كوردستان بە بەتایبەت كوردستانی باشوور پێشكەوتی بەخۆوە بینیبێت، ئەوا دوژمنان كورد و كوردستان زیاتر هەوڵ و پیلانگێریی دوژمنكارییەكانیان خستۆگەر بۆ رێگە گرتن لە پێشكەوتنەكانی ئەو دۆزە رەوایە ئەوبەرەو پێشچوونە، لەگەڵ ئەوەشدا كوردو كوردستانیان هیچ كاتێك لەشۆڕش و بەرخودان سارد نەبوونەوتەوەو مەگەر بەشێوەیەكی كاتی بوبێت دەنا سەنگەریان چۆڵنەكردووەو لەگەڵ ئەوەی زۆربەی قۆناغەكانی شۆڕیش خوێناوی و سەخت بوونە، بەڵام هەرگیز شۆڕشگێڕانی كورد پشتیان لەگەلەكەیان نەكردووەو هەمیشە ئامادەبوون بۆخوێن و گیان بەخشین.

دوژمنانی كورد و كوردستان دەبێت باش بزانن كە گەلی كوردستان هەموو كات ئامادەن لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانیان فیداكاری بكەن و شەهید وقوربانی بدەن و ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی و پیلانگێری ناتوانێت رێگە لە كاروانی ئاوادانی و پێشكەوتنی و سەربەخۆیی كوردستان بگرێت و لە كۆتاییدا سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی یەكی شووبات و گشت شەهیدانی خەباتی رزگاریخوازی كورد و كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر وكاكە ئیدریس بارزانی.

هەواڵی پەیوەندیدار