٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

خەباتی و تێكۆشانی شەهید ئیدریس بارزانی لە پێناو ئاشتی و سرفرازی گەلی كورستان

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

شەهیدی خەباتگێر كاك"ئیدریس بارزانی" ئەو سەركردە ناسراوەی كوردستانە كە لە چەند قۆناغێكی گرنگی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی گەلەكەمان رۆڵی كارا و بەرچاوە و پر بەهرەی گێڕاوە، بەو سیفات و رەفتارە جیاكارییانەی لە كەسایەتی و سەركردەییەكەیدا هەیبوو توانی لە ژیان و خەباتیدا ئاستێكی نمونەیی بەرجەستە بكات، ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاكتەرە خودییەكانی ژیری و تواناییەكانی خودی خۆی ئەوا هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەروەردە كراو و دەرچووی قوتابخانە مەزنەكەی شیخ" عەبدولسەلامی" گەورە بووە كە بەردی بناغەی بۆ داناوە و نەمرانی وەكو شێخ "ئەحمەد و مستەفا بارزانی نەمر" تیایدا قاڵبوونەتەوە و درێژەیان پێداوە، كە هەموو ژیانیان تەرخانی شۆرش و راپەرین و ئامانجی رزگاریی و ئاسودەیی گەلی كوردستاندا .

 

شەهیدی نەمر كاكە "ئیدریس بارزانی" كوڕی رابەری نەتەوەیی كورد "مستەفا بارزانی" نەمر لە ساڵی 1944 لە گوندی "بارزان"ی لە دەڤەری خواپەرستی و كوردایەتی و تێكۆشان وبەرخودان چاویی بە دونیا هەڵێناوە، كوڕی رابەری مەزنی كورد "مستەفا بارزانی" نەمرە و لە نێو هەلومەرجی شۆڕشی سێهەمی بارزان 1943 – 1945 و بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو كات و دامەزراندنی كۆماڕی كوردستان لە مەهاباد و رووداوەكانی دوای جوانەمەرگ كردنی كۆماری مەهاباد هاتۆتە دونیا و هەناسەی داوە و چاوەكانی پشكەوتوون.ساڵی 1947 "بارزانی نەمر" لەگەڵ 500 لە هەڤاڵانی كە لە رێڕەوێكی مێژووی دا توانیویانە داستانێكی گەورە لە مێژوودا تۆمار بكەن و وەك پێویستی و وەڵامدانەوەیەكی واقیعی ئەو كات خۆیان بگەیەننە یەكێتی سۆڤیەتی جاران، كاك "ئیدریس بارزانی " ئەو كات تەمەنی 4 ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەمالەكەیاندا دووچاری ژیانی ئاوارەیی و دەربەدەری دەبنەوە و بۆ خوارووی عێراق دوور دەخرێنەوە و لە لایەن رژێمی ئەو كاتی عێراق بۆ ماوەی 11 ساڵ تووشی ژیانێكی پڕ ئەستەم دەبن لە شارەكانی بەسراو موسڵ و بەغدا.

 

دوای بەرپابوونی شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بە رابەرایەتی "بارزانی نەمر" و پارتی دیموكراتی كوردستان شەهید "ئیدریس بارزانی" وەكو پێشمەرگەیەكی تێكۆشەری ئەو شۆرشە مەزنە دەچێتە ئامێزی سەنگەرەكانەوە و ژیان و تێكۆشانی دەست پێ‌ دەكات كە هەر لە سەرەتاوە وەك كەسێكی دیار لە نێو شۆرشی ئەیلوول دا بەدەر دەكەوێ‌، بە هۆی لێهاتوویی و ئەو توانانا دارییەی هەیبووە هەر زوو لە نێو شۆرش و پارتی دا ئەركێكی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش و رۆڵ و جێگەیەكی

 

كاك "ئیدریس بارزانی" لەگەڵ سەرۆك "مسعود بارزانی" دا براو هەڤاڵێكی زۆر بەڕێز و خۆشەویستی یەكتر بوونە و لە تێكۆشاندا هاوكار و هاوپشتی قایمی یەكتر و دوو هاوسەنگەر و دوو هێزی مەعنەوی و كۆڵەگەی پڕ توانا و هێزی رێبازی كوردایەتی و شۆرشی كورستانە بوونە.

 

شەهید "ئیدریس بارزانی" رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری لە نوێنەرایەتی كردنی شۆرش و پارتی دا لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچە و نێودەوڵەتیدا لە كات و شوێن و قۆناغە جیاجیاكاندا توانای بەهێزی دەسەلمێنن، دەوری لە رێكەوتنامەی 11 ی ئادار و وتوێژەكانی ساڵی 1974 لەگەڵ حكومەتی عێراق و لە دوای ساڵی 1975 لە درێژدان بە شۆڕش و پێكهینانی بەرەی "جودا" و دواتر بەرەی كوردستانی چەند بەرهەمێكن "ئیدریس بارزانی" رۆڵی گرنگی تیایاندا هەبووە، كە بەدەست هێنانیان گەواهی لە سەر توانای بەهێزی سەركردەیی و دیپلوماسیانەی دەدەن.

 

شەهید ئێدریس بارزانی لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش تێكۆشاوە و كەسێكی ژیر بووە لە بواری سیاسەتدا و هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بە تایبەتی لە دوای ساڵی1975 بەرادەیەك بووە كە بناغەیەكی پتەوی دروست كردووە تا ئێستا بۆ ئایندەش شوێنەواریان ماوەو دەمێنێ‌، لە دوای نسكۆی شۆرشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆرشی گوڵاندا داینەمۆی رێكخستنەوە و هەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە.

 

شەهید كاك ئیدریس بارزانی، وەك بارزانیی نەمر كەسێكی گەشبین بوو لە ژیاندا، دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول بارزانی نەمر دەیوت پاش ماوەیەكی كەم، دەبێت میللەتی كورد بە مافەكانی خۆی بگات، شەهید ئیدریسیش لە هەمان ڕێباز دەڕۆیشت، بە حەقیقەت هەر شتێكی بارزانی نەمر بیگوتبایە، لە لایەن كاك ئیدریسەوە وەك خۆی جێبەجێ دەكرایەوە، بەڕاستی من نەمدیتوە پێوەندی نێوان كوڕ و باوك و هەم وەك سەركردەش ڕێزی لە فەرمانەكانی دەگرت و جێبەجێ دەكردن، هەروەها بارزانی نەمریش ڕێزی بۆ ڕاوبۆچوونەكانی ئەو دادەنا، چونكە دەیزانی ئیدریس بارزانی لێوەشاوەیەو بە توانایە.

 

 هەر دوای هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی و پێشكەوتنخوازدا كە لە ساڵی 1976 بەرپا بووە و دەبێتە سەرپەرشتكاری ئاوارەكانی دوای نسكۆی1975 لە ئێران."ئیدریس بارزانی" قەت خۆی لە پێشمەرگەدا جیا نەكردۆتەوە بە سادەیی ژیاوە و هەرشەوە لە بن ئەشكەوت و بن بەردێك بەبێ‌ جیاوازی هەڵیكردووە هەر بۆیەش بە تایبەتی پێشمەرگە زۆر خۆشیان ویستووە و گوێرایەڵی بوونە و فەرمانەكانیان جێبەجێ‌ كردووە .

 

شەهیدی هەمیشە زیندوو "ئیدریس بارزانی" لە دوای كۆچی دوایی "بارزانی نەمر" هەوڵیداوە زیاتر وێنەی ئەوبێت و درێژە بە رێبازی ئەو بدات، هەرچەندە زانیویەتی كە پڕ كردنەوەی جێگەی "بارزانی نەمر" بە تاقە كەسێك نەك هەر زەحمەتە بەڵكو شتی وا لە مێژوودا كەم روویداوە، لە ساڵی 1985 لە وەڵامی پرسیارێكدا كاك "ئیدریس" دەڵێ‌: "بارزانی نەمر" فێری كردین كە هەمیشە خۆمان بە خزمەتكاری گەل بزانین، بتوانین ئەمانەتی گەلی كورد و توانامان هەڵبگرێن خەباتی ئیستا بە مانایەك درێژە پێدای خەباتی بارزانییە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار