٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

سنووری سێمالكا بە ڕووی كوردانی ڕۆژئاوادا كرایەوە

سەرچاوە: Hewler

سنووری سێمالكا بە شێوەیەكی كاتی بە ڕووی كوردانی ڕۆژئاوادا كرایەوە، لەبەر ئەوەی كە خەڵكێكی زۆر لە كوردی ڕۆژئاوا بۆ ماوەیەك لەسەر سنوور مابوونەوە و گیریان خواردبوو، بەڵام دوای كردنەوەی ئەو سنوورە زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی هاتنە ناو هەرێمی كوردستان.

بەرپرسی كۆمەڵگەی پیشخابوور شەوكەت بەربەهاری، بۆ ڕۆژنامەی "هەولێر" گوتی، دوای ئەوەی سنووری سێمالكا بۆ ماوەیەك لەلایەن پەیەدەوە داخرابوو، جارێكی تر بە شێوەیەكی كاتی دەرگای ئەو سنوورە بە ڕووی كوردانی ڕۆژئاوادا كرایەوە و زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی هاتنە ناو هەرێمی كوردستان و هاتنی ئەوانیش بەدردەوامە، لێرەدا تەنیا ئەو ئاوارانەی كە بێنە هەرێمی كوردستان ئەوانەن كە نەخۆشن یان بۆ خوێندن و بۆ هەر مەبەستێكی تر ڕوو لە هەرێم دەكەن.

شەوكەت ڕوونیشی كردەوە، دیارە هێشتا كێشە لە نێوان هەر دوو ئەنجوومەنی ڕۆژئاوای كوردستاندا هەیە، هەر كاتێك كێشە لە نێوان ئەو دوو ئەنجوومەنەدا نەما، ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی ئەو سنوورە بە ڕووی كوردانی ڕۆژئاوا دەكرێتەوە و ئەو ئاوارانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە و یان لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە بێنە ناو هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار