٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

پسپۆڕی بواری نەوت مات بادیەڵی: پێشکەوتنەکانی هەولێر تووشی شۆکی کردم

سەرچاوە: Hewler

پسپۆڕێکی بواری وزە و سەرچارە سرووشتییەکان کە هاوکات خاوەنی کۆمپانیا و گۆڤارێکی راوێژاکارییە بۆ دۆزینەوەی باشترین شوێنەکان لە بەرهەم هێنانی نەوت، دەڵێت كە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە پێشکەوتندایە و سێکتەری نەوتی هەرێمی کوردستانیش داهووتیەکی پڕشنگدار چاوەڕوانی دەکات.

پسپۆڕی بواری سەرچاوە سرووشتییەکان و خاوەنی کۆمپانیایەکی راوێژکاری تایبەت بە دۆزینەوەی نەوت مات بادیەڵی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دوبەیەکی بچووکە.

لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەری "وۆل ستریت سێکتەر" بادیەڵی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەو سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە چۆن لەو هەرێمە دەڕوانێت، دەڵێت كە تووشی شۆک بووە بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستانیش بە ویلایەتی نیڤادا و کۆلۆ رادۆ دەچوێنێت.

* تۆ سەردانی هەرێمی کوردستانت کردووە، ئەو شوێنەی ئێستا لە رووی ئابوورییەوە دەگەشێتەوە، دەکرێت وەسفی بکەیت چۆن بوو؟ چۆن رەفتارت لەگەڵ کرا، ئایا ئەوێ سەلامەتە؟

- سەردانەکەم بۆ هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە سەرنجڕاکێشترین سەردان کە تا ئێستا ئەنجامم دابێت، رۆژئاوا ژیان وا وەسف دەکات لە عێراق وەک بڵێی ناوچەیەکی ئاگرە، بەڵام هەمووی وا نییە. هەرێمی کوردستان دراوسێی سووریا و ئێران و تورکیایە، هەرێمێکی سەربەخۆیە و لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، لە ئەڵمانیاوە بەرەو دوبەی لەوێش چوومە هەولێری پایتەختی شارەکە، بە راستی تووشی شۆک بووم، وامدەزانی بەرەو بیابانێک دەچم، بەڵام وانەبوو، کوردستان ویلایەتی نیڤاداو کۆلۆرادۆی بیر هێنامەوە، بە نموونە کێڵگەی گەنمی زۆرم بینی،خەڵکەکەی بێهاوتان، لە هەموو ڕوویەکەوە هەرێمی کوردستان سەرنجڕاکێشە، لە کاتی مانەوەمدا بە راستی بە هەموو شتێکی هەرێمی کوردستان سەرسام بووم.

بە هۆی پارەی سەرچاوە سرووشتییەکانەوە کوردستان لە پێشکەوتنێکی بێوێنەدایە، ئێستا پێی دەڵێن دوبەی بچووک، لەهەر شوێنێکی ئەو هەرێمە پڕۆژەی زەبەلاح دەبینی، کۆمپانیا گەورەکان لەوانەش ئێکسۆن خەریکی بنیادنانی بنکە و بارەگاکانیانن لەو هەرێمەدا، کۆمپانیا گەورەکانی گەشتوگوزاری وەک هیلتۆن و ماریۆت خەرکی پڕۆژەکانیانن، چوومە یەکێک لە مۆڵەکان، گوتم پێدەچیت من لە ویلایەتی سینسینیاتی بم، وامزانی من لە شارێکی ئەمریکا پیاسە دەکەم.

* ئایا لە هەرێمی کوردستاندا هیچ باجێک بۆ بازرگانیکردن وەردەگیرێت؟

- لەبەر ئەوەی تۆ زۆر سەلامەتی لەو شارە، تۆ قەرزداری ئەو ئاساییشەی کە لەوێ هەیە، بەڵام لە دەرەوەی ئەو شارە وا نییە، تۆ دەبێت گاردت هەبێت بۆ سەلامەتی. ئەو زیادەیەی کە بۆ ئاسایشی کۆمپانیاکانیش لە دەرەوەی ئەو شارە هەیە، بووەتە بارگرانییەک بۆ کۆمپانیاکان، چونکە لە هەندێک ناوچەی عێراق دەبێ تۆ پاسەوان بۆ سەلامەتیی کۆمپانیاکەت دابمەزرێنێت.

* ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک ساڵانی پێش ئازادی عێراقە؟

نەخێر وا نییە، ئێستا کورد هاتووەتە سەر خەت و نەوت بۆ دەرەوە دەنێرێت، ئێستا ئەوان رێکكەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت، ئەمەش هاوسەنگییەکی سیاسی لە ناوچەکەدا دروست کردووە، من لەوباوەڕەدام کە لە چەند ساڵی داهاتوو و بە تایبەت لە شەش ساڵی داهاتوودا نەوتی زۆر دەبینین لە تورکیاوە دێت، پلانی هەرێمی کوردستان ناردنی ٢ ملیۆن بەرمیلە بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٩.

ئایا کاری دەرهێنانی نەوت بۆ هەموو کۆمپانیاکانە، یانیش تەنیا کۆمپانیا گەورەکان کاری تێدا دەکەن، یاخود کێ سوود لەو هەلە وەردەگرێت کە لەوێ هەیە؟

- نەخێر، بچووکەکان کاری زۆریان پێدراوە، دوای ئازادیی عێراق هەلی کاری زۆر هەبووە لەو ناوچانە، ئێستا دوو کۆمپانیای کەنەدی، شەمەران و ویستیرن زاگرۆس، کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکان کاری دەرهێنانی باشیان کردووە، بەڵام پیشتر کێشە لەوەدا بوو دەبووایە بە تەنکەر نەوتەکە ببرایەتە دەرەوە، چونکە بۆریی هەناردەی نەوت نەبوو.

ئێستا کۆمپانیاکان هەنگاو بە هەنگاو کارەکانیان پێش دەخەن، ئەوان پێشتر چەندین پەیمانی درۆیینیان لە بەغدا پێدرا، بۆیە بەشێکی زۆری کۆمپانیا گەورەکان روویان لە هەرێمی کوردستان کرد. ئەو کۆمپانیا گەورانە کوردستان بە بەشێکی جیهان کە خاوەنی نەوتیکی باشە، دادەنێن و لەوێ دەتوانن کارەکانیان پێش بخەن.

سەرنجڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی پێشکەوتنی بلۆکە نەتییەکان بە باشترین شێوە، ئەوان ئێستا دەزانن چۆن کار بکەن و چی بکەن، شارەزاییەکی باشیان پەیدا کردووە.

دەبێت کۆمپانیاکان جیاوازی بکەن لە نێوان کورد و عەرەبەکاندا، کورد نەتەوەیەکی باشن، ئەوان بە هۆی جەنگی دووەمی جیهانی دابەش کراون بۆ سەر چەند وڵاتێک، دەبێت کۆمپانیاکان بە هەستیاری مامەڵە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار