د.سه‌یوان بارزانی وه‌ك یه‌كه‌م باڵوێزی عێراقی فیدڕال خه‌ڵاتی داكۆكیكار له‌مافی ئافره‌ت وه‌رده‌گرێ

هه‌ولێر- KDP.info/ ده‌زگای ڕۆژ بۆپێگه‌یاندنی ئافره‌ت و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به‌بۆنه‌ى ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى خۆى له‌پارێزگای كه‌ركووك سازكرد كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ى توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان ، له‌و مه‌راسیمه‌دا كه، خۆى له كه‌رنه‌ڤاڵێكی كلتورى و فه‌رهه‌نگى دا ده‌بینیه‌وه بۆ پێكهاته‌كانى پارێزگایی كه‌ركووك به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسی لقى3 پارتی و پارێزگاری پێشوی كه‌ركووك و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی حكوومى و حزبی و سه‌رجه‌م گروپه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی پێكهاته‌كانى شاره‌كه ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو،سه‌رۆكى ده‌زگایی ڕۆژ فازل عوسمان ڕه‌سول له ووته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانى ده‌زگاكه‌یان له 10 ده‌ساڵى ڕابردوودا و ڕۆلى ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌رز نرخاند له‌پشتیوانی و به‌ره‌و پێش بردنی كاروانى مه‌ده‌نیانه‌ى ده‌زگاكه‌یان و وه‌ستاندنه‌وه به‌ڕوى زوڵم و زۆر دژ به ئافره‌تان و وه‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان له كایه‌كانى ژیاندا ، له‌به‌شێكی تری ئه‌و ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناودارخه‌ڵات كران.
به‌ڕێز د.سه‌یوان بارزانى بالوێزی كۆمارى عێراقی فیدراڵ له هه‌رسی وڵاتی ئیتالیا ، سه‌نمارینۆ ، ماڵتا . وه‌ك یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى پشتیوان له كه‌یسی مافى ئافره‌تان و كه‌سایه‌تیه‌كى سلكی دبلۆماسی عێراقی و كوردستانى زۆرترین پشتیوانی له‌مافی ئافره‌تان و به‌ته‌نگه‌وه چونى گیرگرفته‌كانى ئافره‌تان كردووه له ئه‌وروپا چ پێشتر وه‌ك نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له پاریس و ئێستاش وه‌ك باڵوێزی عێراق به‌ستنی ده‌یان سیمینار‌و كۆر‌و كۆنگره له‌ژێر چاودێری به‌ڕێزیان به‌ستراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆژ بۆپێگه‌یاندنى ئافره‌ت و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌عێراق و كوردستان به‌ڕێز د.سه‌یوان بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تی ده‌ست نیشانكرا و له‌و ڕیوڕه‌سمه‌دا خه‌ڵاتی ده‌زگای ڕۆژیان پێ به‌خشی




