عێراق یاسایه‌كی نوێ بۆ پاسپۆرت ده‌ر ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرۆژه یاسای پاسپۆتی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی و به‌پێی پرۆژه‌كه‌ش هه‌ركه‌سێك پاسپۆرته‌كه‌ی ون بكات به‌بڕی 250 هه‌زا دینار سزا ده‌درێت.
ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پاسپۆرت كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ته‌وه وردبینی بۆ كراوه‌و به‌پێی ده‌ستوور مافێكی هه‌موو هاووڵاتیه‌كی عێراقیه ببێته خاوه‌نی و بۆ په‌سه‌ندكردنیشی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه كه تیایدا باسی رێوشوێنه‌كانی پاسپۆرت ده‌كات ده‌ڵێت: پرۆژه یاساكه له 22 مادده پێكدێت و هه‌ركه‌سێك پاسپۆرته‌كه‌ی پوچه‌ڵ بكرێته‌وه یان بۆ جارێك ونی بكات له‌ناو ناوخۆی عیراق یان ده‌ره‌وه ده‌بێت به‌بڕێك پاره سزا بدرێت كه ده‌گاته 250 هه‌زار دینار، ئه‌گه‌ر زیاد له‌جارێكیش پاسپۆرته‌كه‌ی پوچه‌ڵكرایه‌وه یان ونبوو ئه‌وا به‌بڕێك پاره كه ده‌گاته ملیۆنێك دینار سزا ده‌درێت.




