٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

زی ئێندپێندنت: سیسی جەماوەرێکی زۆری پەیدا کرووە

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی رۆبەرت فێسک

عەبدوفەتاح سیسی وەزیری بەرگری توانیوەیەتی عەقڵ و دڵی گەلی میسری بردۆتەوە، بەڵام خراپی باری ئاسایش و ئابوری رەنگە وابکات ئەم جەماوریی بوونە بەرەو لاوازی ببات. رەنگە ئەم جەماوەیی بوونە شتێک بکات لە پێناو سەربازییەکان. سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک وەکو پاڵەوانی چەکی ئاسمانی میسر لە شەڕی ئۆکتۆبەری ١٩٧٣ سەیر دەکرا، هەروەها سادات هەمیشە حەزی لە جلکی سەربازی بوو، هەروەها عەبدولناسریش ملیۆنەها لایەنگری هەبوو.

سەرمامی خەڵک بە سیسی گەیشتۆتە سنورێکی دوور، رۆژنامەنووسان پێی سەرسامن، گەل شیرنەمی دەخۆن کە وێنەی ئەوی بەسەرەوەیە، میسرییەکان هەنووکە وێنەی ئەو دۆلارانە بەکاردەهێنن کە وێنەی سیسی لە جێگەی بنجامین فرانکلینی لەسەر دانراوە. مەبەست وێنەی دۆلارە نەک دۆلاری راستەقینە.
میسرییەکان دڵنیاییان بە سەرۆکی سوپاکەیان هەیە، کە توانی مورسی لە دەسەڵات لابدات و بیداتە دادگا بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران، سەرباری دانانی سنور بۆ خۆپیشاندانەکان. تەنیا پرسیارێک لای ئەو کەسانەی بێگانەن  ولە قاهیرە دەژین، ئەوەیە ئایا ئەمەی رویدا شۆڕش بوو، یاخود کودەتا. ئەگەر کوتت کودەتا دەبیتە لایەنگری ئیخوان و ئەگەر گوتیشت شۆڕشە دەبیتە لایەنگری سیسی.

با کۆتایی بەمە بهێنین کە بەرپرسێکی میسری دەڵێت: پێویستە سیسی وریا بێت، هەر باری ئەمنی و ئابوری و تەقینەوەکان بەرەو خراپتر دەچن، سیسی دەبێت بەرپرسیارەتییەکەی لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها سیسی هەتا هەتایێ کاتی خۆشی نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار