٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

جەعفەر ئیبراهیم: پارتی مەرجی پێشوەختەی نییە، ئەو مەرجەی ئێمە هەمانە مەرجی گشتی و نیشتمانین

سەرچاوە: Xebat

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە هاوینە هەواری پیرمام، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی، ئەنجوومەنی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێداو لەو كۆبوونەوەیەشدا وێڕای تاوتوێكردنی دۆخی هەمەلایەنەی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچەكەو جیهانیش، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە تێكڕای دەنگ بۆ جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی كابینەی 8ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاندید كرد، لە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەش جەعفەر ئیبراهیم ئیمنكی ئەندام و وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تیشكی خستە سەر ووردەكاری كۆبوونەوەكەو ئەو بڕیاریانەی تێیدا دراوە.
پارتی حزبی یەكەمی براوە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە دەستپێكدا وتەبێژی پارتی گوتی: دیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی فرەوانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیمان بوو، وەك دیارە كۆبوونەوەیەكی گرنگ بوو، تەوەری لەو كۆبوونەوەیەدا تەوەری سەرەكی هەلسەنگاندنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بوو خشتەی كاری كۆبونەوەی ئەمڕۆمان، هەر لەسەرەتا جەنابی سەرۆك تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە ئەندام و لایەنگرو كادیرانمان بوونە هۆی ئەوەی پارتیمان بتوانێ حزبی یەكەمی براوە بێت لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستاندا، بێگومان ئەە بنەڕەتێكە لەەسر ئەوەی دیارە پارتیمان رادەسپێردرێ بەوەی تەكلیف بكرێ بۆ پێكهێنانی كابینەی 8ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەئكید كرایەوە سەر ئەوەی دەبێ ئەو كابینەیە سەركەوتوو بێت و كار بكرێ بۆ ئەوەی هەموو زمینەسازییە بكرێ ئەم كابینەیە ئەركەكانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات و بتوانێ باشتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات. واتە ئەم كابینەیە كابینەیەكی یەكگرتوو و بەرنامەی كاری تۆكمە بێت و بە شێوەیەكی وا بێت ئەو لایەنانەی بەشداری لەو حكوومەت دەكەن لایەنی جیددیی بێت، ئەو جیددیاتەش هەم لەرووی بەرگری كردن لەو بەرنامە و هەمیش لەرووی ئەوەی هاوكار بن لەگەڵ یەكتردا، لێرەداشدا بڕیاردرا شاندێك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و لیژنەیەكیش دیكەش هاوكاری كاك نێچیرڤان بارزانی هاوكار دەبن بۆ گفتوگۆكردن و دیالۆگ و دانووستاندن لەگەڵ گشت لایەنەكان، وەك گوتم پارتیمان لەسەر ئەو دۆسیە بە كراوەیی لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەدوێ و دیالۆگ بەڕێوەدەبات و بەو ئومێدەی بە ئەنجام بگەین و بەرەو رێكەوتن بچین.
نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكایەتی حكوومەتی نوێ كاندید دەكرێ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا جەعفەر ئیبراهیم گوتی: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بە تێكڕای دەنگ كاك نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتیمان دەبێ بۆ ئەوەی رابسپێردرێ بۆ پێكهێنانی كابینەی 8ی حكوومەتی هەرێم و هەڤاڵان گشتیان ئومێدی سەركەوتنیان بۆ كاك نێچیرڤان خواست، هەروەها هەموو پاڵپشتی كاك نێچیرڤان بارزانی دەكرێ بۆ ئەوەی كارەكانی بە باشی ئەنجام بگەیەنێ.
تاوتوێكردنی دۆخی هەمەلایەنەی ناوچەكە
ئیمنكی راشیگەیاند: دیارە وەكو هەموو كۆبونەوەیەكی ئاسایی فرەوانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیمان تەوەری دیكەی گەرم و گوڕی سەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەرووی سیاسیی و ئەمنی و دیسان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران و هەڤاڵان گفتوگۆیان لەسەر گشت لایەنەكان كرد، هەتا لەسەر یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر كراو تێبینی لەبارەیەوە دراو لەسەر پرسی كۆتای ئێزیدی كە بەداخەوە هەڤاڵانی ئێمە لە بەغدا هەوڵێكی زۆر درا بەڵام نەگەیشتنە بەو ئەنجامەو كۆتای فەیلی كە دەبوو پەسەند بكرێ چونكە مەزڵومەتێكی زۆر لەسەر پێكهاتەی ئێزیدی وەك پێكهاتەیەكی مەزهەبی لە عێراقدی هەیەو لەسەر برایانی كوردی فەیلی وێرای دەستخۆشی لەو برایانە بەڵام دیسان ئارەزووی ئێمە لەوە زیاتر بوو.
پارتی هەلوێستی نەگۆڕی بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان هەیە سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای كوردستانیش، ئیمینكی گوتی: هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا دۆخی رۆژئاوای كوردستان باس كراو ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان هەلوێستی نەگۆڕمان هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە هەموو رووی سیاسیی و دیپلۆماسی بەردەوام دەبێت و دیسان داوای ئێمە یەكریزی كوردانی سووریا زۆر گرنگ و پێویستە بۆ برایان و خۆشكانی ئێمە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەم تەوەرانە بە ووردی باس كران و بلاغی كۆتایی دارێژراو و خوێندرایەوەو پەسەند كرا.
لە دوای راسپاردن لە لایەن پەرلەمانەوە گفتوگۆیە فەرمییەكان دەست پێدەكات
پاشان لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێراندا، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سەبارەت بە خاڵی پێكهێنانی حكوومەت بێگومان گفتوگۆیە فەرمییەكان لەو كاتە دەست پێدەكەن كە پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرێ و دواتر لەلایەن پەرلەمان تەكلیف لە پارتیمان دەكرێ ئەوكاتە پارتیمان ماوەی مانگێكی لەبەر دەست دایە بۆ ئەوەی بتوانرێ ئەو گفتوگۆیانە بەرو ئەنجام بگەیەنێ كە ئەم شێوازە شێوازی دەستووری و یاساییە بەڕێوەدەچووە و ئومێدەوارین بەم شێوەیە بەڕێوەبچێ، سەبارەت بەوەی كابینەی نوێ ئێمە لەگەڵ كێ دەبێ و چۆن دەبێ، ئێمە مەرجی پێشوەختەمان نییە،ئەو مەرجەی ئێمە هەمانە مەرجی گشتی و نیشتمانین و دەشزانین ئارەزووی هەموو هاووڵاتیەكە لەو هەرێمەدا حكوومەتێكی كاراو سەركەوتوو بێت، ئەو لایەنانەی دەیانەوێ بەشداری بكەن لایەنی جیددیی بێت نەك قاچێكیان لە ناو ئۆپۆزسیۆن بێت و قاچێكیانیان لەناو حكوومەت بێت، نەخێر كە لە حكوومەت بەشدار بێت دەبێ لەناو پەرلەمانیش بە هەمان شێوازو نەفس هاوكار و هەماهەنگ بێت و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دارشتنی بەرنامەی حكوومەتدا ئومێدەوارین ئەو بەرنامەی ئێمە لەگەڵ لایەنەكان رێدەكەوین لەسەری بەرنامەی هەموومان بێت، ئەو بەرنامەیە بەراستی دەربری حەز و خواست و داوای خەڵكی كوردستان بێت و ئێمە بەو شێوازە باسمان كردووەو بەو شێوازو چوار چیوەیە دانووستاندنەكان دەست پێدەكات و ئومێدەوارین بەو شێوەیە بە ئەنجامی باش بگەین.
بە پێی بەرنامەو خشتەیەك كارەكان دەكرێ
گوتیشی: بێگومان ئەو لیژنەیە بەرنامەی دانووستاندنەكان دەست نیشان دەكەن كە بەسەرۆكایەتی كاك نێچیرڤان بارزانی دەبێت بەوەی چۆن دەست پێ دەكەن و كەی دەست پێدەكەن ئەوە دەگەرێتەوە بۆ خۆیان و بە دڵنیایەوە بەرنامە دەبێ و لایەنەكان پۆلین دەكرێن بە چ شێوازو خشتەیەك، بەڵام مەبەستەكە ئەوە نییە لەگەڵ كێ دەست پێبكەن بەڵكو مەبەستەكە ئەوەیە ئەو چوار چیوەیەی باس كراوە ئەوە دەست پێ دەكرێ، گشت لایەنەكان و كەس پەراوێز ناخرێ و بە كراوەیی باس دەكرێ لەگەڵ هەموو لایەك و خاڵی یەكەم بە بەرنامە دەبێ و رێكەوین لەسەر بەرنامە ئەمە سەبارەت بە ئێمە گرنگە.
تەنیا كاك نێچیرڤان كاندیدی پارتی بوو
بێگومان تەنیا كاك نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتیمان بە تێكڕای دەنگ و كەسی تر كاندیدی دیكە نەبوو، هەروەها هەموو هەڤاڵان بەو ئومێدو چاوەڕوانییەدا پشتیوانی كاك نێچیرڤان بارزانی دەبین لە قۆناغی دانووستاندن لەگەڵ لایەنەكانی دیكە و بە پشتیوانی خودای گەورە ئەو كابینەیە سەركەوتوو بێت لە ئەنجامی كارو چالاكییەكانیدا.
نێچیرڤان بارزانی هیچ مەرجێكی پێشوەختی نەبووە
لەبارەی ئەوەی گوایە كاك نێچیرڤان بارزانی مەرجی هەبووە بۆ سەرۆكایەتی كردنی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم، وتەبێژی پارتی گوتی: كاك نێچیرڤان بارزانی باوەڕ هیچ رۆژێك لە رۆژان بە مەرج كاری كرد بێ، هەمیشە بەروحیەتی پێشمەرگەو ئەو ئیجابیەتیەی هەمیشە پێوەی دیارە بەم شێوەیە كاری كردووەو بەم شێوەیەو بە هەمان هەستی پێشتر لە كابینەكانی دیكە خزمەتی كردووە لە كابینەی نوێش خزمەت دەكات.
هیچ مەسەلەیەك پەراوێز نەخراوە
سەبارەت بە باری سنووری پارێزگای سلێمانیش، گوتی: ئێمە باسی گشت باری سیاسیی و ئەمنی بە گشتی لە هەرێمی كوردستان كراوەو هیچ مەسەلەیەك پەراوێز نەخراوە و بێگومان لەسەر هەموو خاڵێك رێی بۆچون هەبوو و بێگومانیش لەسەر باری سلێمانی ئێمە بە ووردی بەدواداچوونی بۆ دەكەین و جێگەی مەترسی ئێمە نەبووە لەسەر هیچ مەسەلەیەك لەو مەسەلانە، بە تەئكید لەسەر هەر خاڵێك لەوانە پارتیمان هەلوێستی هەبووەو هەلوێستی دەبێ لە بارەی باری سلێمانی یان هەولێر و دهۆكە یان باری سیاسیی هەرێمی كوردستان ئێتە لە بارێكی سەقامگیری دایەو ئومێدەوارین هەموو لایەنەكانیش هاوكار بن بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بەردەوام بێت و رێگاش نەدرێ هیچ پارێزگایەك دووچاری تەنگژە ببێت.
داوا دەكرێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم زوو ئەنجام بدرێ
جەعفەر ئیبراهیم ئیمنكی گوتیشی: سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەرێگا دایە و ئەوەی دێتە پێشەوە پرسێكی گرنگەو سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان وەك هەمیشە ئێمە ئامادەبووینەو هەندێك مەسەلە پەیوەست بوونە بە كۆمسیۆن و هەندێكیش پەیوەست بوونە بە یاساوە، ئەوەی تا ئێستا كراوە ئێمە ئامادەین و مەسەلەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان پەلەی لێ بكرێ و بەڕێوەبچێ و ئەوەی دەمینێتەوە بێگومان بە هەماهەنگی و تەوافقی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەتوانین بگەین بە ئەنجامی باشتر واتە هەموو لایەنەكان چ لە پارێزگای سلێمانی یان لە هەولێر كاتێك كێشەیەك دێتە پێشەوە بتوانین چارەسەری بكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار