٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

گۆنول تۆڵ: "پەیوەندی نێوان هەرێم و تورکیا هۆکاری چارەسەری پرسی کوردە لە تورکیا"

سەرچاوە: KDP.info

نووسەرێکی تورک لە بابەتێکدا بۆ ماڵپەری کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی باس لەوە دەکات کە هۆکاری چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوری کوردستان دەگەرێتەوە بۆ پێویستی تورکیا بۆ وزە وەک سەرچاوەیەکی وزەش پەیوەندی تورکیا وهەریمی کوردستان چارەسەرکردنی پرسی کورد سێ ئەڵقەیتت گرێدراون کە راستەوخۆ پەیوەدیان بەیەکترەوە هەیە

گۆنول تۆڵ بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست دەنووسێت پێویستی زۆری تورکیا بە وزە هۆکارە بۆ ئەوەی تورکیا دەست بکات بە چاره‌سه‌ری پرسی کورد لەو وڵاتەدا کە ماوەی ٢٩ سال بەردەوامی هەبوو، هاوکات ئەو نوسەرە باسی لەوەش کردووە کە تورکیا دەیەوێت لە داهاتوودا کەمتر پشت بە رووسیا و ئێران ببەستێت لە بواری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکان.

گۆنول تۆڵ دەلێت پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە تورکیا بەهۆی پێویستی زۆری بەوزەو پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە چارەسەرکردنی پرسی کوردی باکور، لەمانگی ئازاری ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی تورکیا پەرەیان بە پەیوەندی نێوانیاندا، نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغانیش لەسەردانەکەی ئەوکات بە چڕی باسی پەیوەندی ئابووری و کەرتی نه‌وتیان کردووە، لەوەش گرینگتر راکێشانی بۆڕیەکی نوێیه‌ لە نێوان هەردولا و ئامادەیی چەندین کۆمپانیای تورکی لەو بوارە لە هەریمی کوردستان.

لەبەشێکی دیکەی بابەتەکەدا تۆل دەنووسێت جگە لەنەوت سەرچاوەکانی دیکەی وەک غاز زۆر لە نەوت گرنگترە بۆ تورکیا، دەشلێت ئێستا خواست بۆ غاز لە تورکیا زۆر بووەو هەرێمی کوردستان بە سەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆ تورکیا.

ئەو نووسەرە لە بابەتەکە دەنووسێت تورکیا دەبێتە گەورەترین وڵاتی بەکاربەری غاز لە ئەوروپا، غازی هەریمی کوردستانیش گرنگی زۆری هەیە بۆ تورکیا، بەهۆی ئەوەی هەردولاش پەیوەدنییەکی بەهێزیان هەیە،نرخی تێچووی هاوردەکردنی غاز بۆ تورکیا نزیک دەبێتەوە لە یەک لەسەر سێی تێچووی هاوردەکردنی گاز لە ئێران و رووسیا، هاوکات گەشەسەندن و زۆری هاوکاری هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا پەیوەستە بە چارەسەری پرسی کورد لە باکور و بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.

چونکە تورکیا ناچار دەبێت بیر لە پاراستنی ژێر خانی هاوردەی سامانی سروشتی بکاتەوە،بە بروای تۆل تورکیا دەبێت بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ بۆ ئاشتی لە باکور و بە ئەنجامگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی،چونکە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ پەکەکە لە رابردوودا چەندین جار بۆڕی نەوتی هەناردەی تورکیا تووشی کێشە هاتووە، بۆیە بەبوونی پەیوەندی لەگەل هەرێم تورکیا و چارەسەری پرسی کورد لە باکور دڵنیایی دەداتە هێلی نەوت و گازو تەنانەت وەبەرهێنەرانیش لەنیوان هەردولا.

هەواڵی پەیوەندیدار