قایمقامی كەركووك بۆ خهبات: لەڕەوشی ئەمنی كەركوك نیگەرانین

كامیل ساڵەیی، قایمقامی پارێزگای كەركووك، لەم گفتوگۆیەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی خەبات لەسەر كۆمەڵێك پرسی گرنگی تایبەت بەشارەكە دەدوێت، ساڵەیی دەڵێت ڕەوشی ئەمنی شارەكە نیگەرانی كردوین. قایمقامی كەركووك، باسی لەو گرفتانە دەكات ڕووبەڕوی خوێندنی كوردی لە كەركوك بوونەتەوە، لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بەشاری كەركوك ئاماژە بەوە دەكات ئەو بودپەی كە لەپترۆ دۆلار ساڵانە وەریدەگرن
كەركوكی بوژاندوەتەوە.
نیگەرانن لەخراپی ڕەوشی ئەمنی
ڕەوشی ئەمنی شاری كەركوك ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت، تائێستا نەتوانراوە ئەمنیەتی شارەكە بپارێزرێت، هێزە ئەمیینەكانیش بەشەو بەڕۆژ بەدوای تیرۆرستانەوەن، لەم بارەیەوە كامیل ساڵەیی دەڵێت
قایمقامییەتی كەركوك بەشداری كۆبوونەوە ئەمیینەكانی پارێزگا ناكات، بەڵام نیگەرانین لەخراپی ڕەوشی ئەمنی شارەكە، پێشمان وایە دەبێت ژیانی تاك بەتاكی كەركوكییەكان بپارێزرێت، بەداخەوە تائێستا نەتوانراوە بەتەواوەیەتی كۆنترۆڵی ئەمنی شار بكرێت، لەم مانگەدا كردەوە تیرۆرستییەكان زیاتر بوون، ئێستا كار لەسەردانانی كامێری چاودێری دەكرێت، لەلایەكی ترەوە خەندەقێكی فراوان بەدەوروپشتی كەركوكدا لێدەدرێت، كە خەندەقەكە 2 بۆ3 مەتر پانیەتی، نزیكەی 3 ملیار دیناری تێدەچێت، پێمان وایە ئەمە رێگەیەكی باش دەبێت بۆ بەرهەڵستی تیرۆرستان و نەهاتنەوەوەیان بۆ شاری كەركوك.
قایمقامی كەركوك زیاتر لەوە بارەیەوە قسەی كردو گوتی ئەوەی ئێستا دانیشتوانی شارەكە توشی نیگەرانی كردووە تەنها مەسەلەی ئەمنی شارە، كە هەموومان ئاواتمان ئەوەیە ئەم ڕەوشە ئەمنییە باشتر ببێت، هەروەها باسی لەوەش كرد ڕەوشی ئەمنی كەركوك كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی دانیشتوان بەگشتی و كورد بەتایبەتی نەبووە، بەپێی ئامارەكانیش دانیشتوانی كورد لەكەركوك زیادی كردووە، لەپاش ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیانی كوردی كەركوك لەهەولێری پایتەخت و شارەكانی تر نیشتەپێن و تائێستا نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
زیادەڕۆیی و نەبوونی تاپۆ
بەپێی زانییارەكانی ڕۆژنامەی خەبات ئێمە زیادەڕۆیەكی زۆر لە كەركوكدا هەیە، ئەم زیادەڕۆیییە لەچییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ لەوەڵامدا كامیل ساڵەیی وتی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە خەڵكێكی زۆر بەبنەڕەت كەركوكی هاتنەوە شارەكە، بەهۆی وێرانی گوندەكانەوە نەیان توانی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، چونكە لەكاتدا زیاتر لە 400 گوند لەسنوری پارێزگای كەركوك وێران بوو، بەداخەوە كە هاتنەوە ئیدارەی كەركوك نەیتوانی هیچ زەویەكیان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی خانووی لەسەر دروست بكەن، لەبەر ئەوە ئەو خەڵكی چەند گەڕەكێكیان بەزیادەڕۆیی دورست كرد، ئەمە بەشێكە لەو زیادەڕۆییەی لەكەركوكدا هەیە، كە ئەم زیادەڕۆیانە چەند گەڕەكێك دەگرێتەوە. لەبارەی گرفتی تاپۆشەوەئەو گەڕەكانە بەزیادەڕۆیی دروستكراون، تائەم ساتەش تاپۆیان نییە، بەڕەسمی شتێك لەبارەی تاپۆكردنی ئەو گەڕەكانەوە نییە، تەنها لەئەنپومەنی وەزیرانی عێراقەوە نوسراوێك هاتووە دەڵێت ئەوانەی بەهەڕەمەكی خانوویان دورستكردووە بۆمان دەستنیشان بكەن و بۆمان بنێرن لەگەڵ بۆچوونی خۆتان، ئێمەش ئاڕاستەی ئەنپومەنی وەزیرانی عێراقمان كردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی نییە.
كەرتی تەندروستی، كارەبا و خزمەتگوزاریی گەڕەكەكان
لەشەو رۆژێكدا 20كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بۆ شاری كەركوك دابین كراوە، ئەوەی كاتژمێرەكانی تر بەكارەبای مۆلیدە پڕدەكرێتەوە، قایمقامی كەركوك دەڵێت ئەو كارەبای ئێستا كەركوك هەیەتی بێ لەهەرێمی كوردستان، لەكارەبای سەرپەم پارێزگاكانی تر عێراق باشترە. لەبارەی چۆنییەتی دابینكردنی كارەبای كەركوكەوە كامیل ساڵەیی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد 250میگاوات كارەبا لەهەرێمی كوردستان وەردەرگن و نزیكەی 300میگاواتی تریش لەلایەن بەغداوە بۆیان دابینكراوە.
بۆ مەسەلەی خزمەتگوزاری بودپەی شاری كەركوك ساڵەیی وتی لەساڵی 2011ەوە كە پارەی پترۆدۆلار دەدرێت بەكەركوك شارەكە لەڕووی خزمەتگوزارییەوە بوژاوەتەوە، چونكە بۆ ماوەی 3ساڵە ئەو پارەیە كەوتوەتە دەست ئیدارەی كەركوك، لەهەر بەرمیل 1دۆلار بۆ شاری كەركوكە، لەو بارەیەوە زیاتر دواو ئاشكرای كرد بە 3ساڵی بودپەی پترۆ دۆلار نزیكەی2 ملیار نیو بەر كەركوك كەوتووە، كە پارەكەش بۆ كەرتی خزمەتگوزاری تەرخاندەكرێت، بەڵام ئەوەشی لەگەڵدا بێت بەقەد پێداویستی خەڵك كار نەركراوە، بەشێك لەگەڕەكەكان تائێستا بێ خزمەتگوزاریین.
كەركوك لەبودپەی پەرەپێدانی هەرێمەكان نزیكەی 107 ملیار دیناری هەیە، ئەمە بێ لەوەی بودپەی تری لەبەغداوە بۆ دێت و لەم ساڵیشدا 900 ملیار دیناری لە بودپەی پترۆ دۆلار بەركەوتووە.
لـەبارەی كەرتی تەندروسـتی لـە شـاری كەركوك، ساڵەیی دەڵـێت كـەرتی تەندروستی كێشەیەكی ئەو تۆی نییە، ژمارەی دكتۆری پسپۆڕی پێویستمان هەیە، چاوەڕوان دەكرێت لەپاش كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی 400 قەرەوێڵەی لەشارەكە كەرتی تەندروستی زیاتر بەرەوە پێشەوە بڕوات، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا لەڕووی ئامێری تەندروستییەوە گرفتێكی وەهامان نییە.
خوێندنی كوردی و دانەمەزراندنی دەرچووان
بەوتەی كامیل ساڵەیی، قایمقامی كەركوك خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك ڕووبەڕوی گرفت بوەتەوە، بەشێوەك دەرچووانی ئامادەیی لەهیچ زانكۆو پەیمانگایەكی هەرێم وەرناگیرێن، ئەمە لەكاتێكدا خوێندنی ئەوان بەزمانی كوردییە، ئەو دەڵێت وەرنەگرتنی قوتابیانی دەرچووانی 12یەمی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان لەئەستۆی هەرێمی كوردستانە، هەق وایە ئەوان ئەو گرفتە چارەسەر بكەن، ئەمە گرفتێكە بەرۆكی قوتابیانی كوردی شاری كەركوكی گرتووە، كە تائێستا چارەسەر نەكراوە.
ساڵەیی دەشڵێت مامۆستایانی كوردو قوتابیان گلەیەكی زۆریان لەهەرێمی كوردستان هەیە، چونكە ئەوان بەزمانی دایك دەخوێنن، ناتوانن لەزانكۆو پەیمانگا عەرەبییەكانی تر عێراق درێژە بەخوێندن بدەن، چونكە هەر لەسەرەتاوە بەزمانی كوردی خوێندویانە، زمان گرفت بۆ ئەوان دروست دەكات، تەنها چارەسەر ئەوەیە لەزانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان وەربگرێن، بەڵام بەداخەوە لەوێش وەرناگیرێن.
لەلایەكی تریشەوە خوێندنی كوردی لەكەركوك گرفتی نەبوونی پەرتوك و بینای قوتابخانەوە چەند گرفتێكی تری هەیە، 7هەزار مامۆستای كورد لە شارەكە وانەی كوردی بە قوتابیە كوردەكانی كەركوك دەڵێنەوە، بەڵام كە چارەنوسیان نادیارە ئەمە گرفتەكەیە.
قایمقامی كەركوك لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆوە لەشاری كەركوك دەڵێت دەرچووانی زانكۆش لەگرفتەكان بێبەش نین، وەك چۆن قوتابیانی كورد گرفتی وەرگرتنیان بۆ دێتە پێش، دەرچووانی زانكۆش لەشاری كەركوك دانامەزرێن، ئەوانەشی دادەمەزرێن زۆر كەمن.




