دانپێدانانى ئه‌و سێ تیرۆریسته كه كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێریان ئه‌نجامدا بڵاوكرایه‌وه

هه‌ر له میانى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا دانپێدانانى ئه‌و سێ تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌ش بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌ركى ئاماده‌كردنى بۆمبڕێژكردنى ئۆتۆمبیله‌كان و تیرۆریسته‌كانیشیان له ئه‌ستۆ بوو.
تیرۆریستى یه‌كه‌م كه ناوى (هاشم ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لحه‌دیدی)یه كه به (ئه‌بو سه‌عد) ناسراوه ، ناوبراو له‌دایكبووى ساڵى 1972 و دانیشتووى موسڵه و سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى ده‌وڵه‌تى به ناو ئیسلامى له عێراق و شامه ، وه‌ك خۆى له دانپێدانه‌كانیدا باسى كردووه ، له سه‌ر داواى كه‌سێك به ناوى (ئه‌بو زه‌هرا) چووه‌ته كه‌ركووك و له‌وێ دوو ئۆتۆمبیلى كڕیووه كه یه‌كێكیان هیونداى مینى باس و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان هیونداى توكسۆن بوون .
دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه موسڵ و هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى داوه‌ته ده‌ست (ئه‌بو زه‌هرا و ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌نازر) تا بۆمبڕێژى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سێ خۆكوژ به پشتێنى بۆمبڕێژكراوه‌وه و به چه‌كى سوك و جل و به‌رگى سه‌ربازییه‌وه ره‌وانه‌ى سنوورى هه‌ولێرى بكه‌ن .
تیرۆریستیه‌كه‌ى دووه‌م ناوى (محه‌مه‌د خه‌لیل خدوش) ناسراو به (شه‌علان) له‌دایكبووى ساڵى 1983یه و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى سۆمه‌رى شارى مووسڵه و له ساڵى 2012 په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌تى به‌ناو ئیسلامى له عێراق و شام كردووه له ویلایه‌تى جه‌زیره ، ئه‌و تیرۆریسته له دانپێدانه‌كه‌یدا ڕوونى ده‌كاته‌وه كه پێش ته‌قینه‌وه‌كه به چه‌ند رۆژێك (ئه‌بو زه‌هراى) له چۆڵه‌وانیه‌كى نزیكى موسڵ بینیووه و دواتر هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه مینى باس و هیونداى له‌گه‌ڵ خۆكوژه‌كانى بۆ هه‌ولێر هێناوه و به گه‌یشتنیان بۆ شارى هه‌ولێر و له نزیك علوه‌ى هه‌ولێر دوا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه كردووه ، دواتریش پێكه‌وه له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌نازر) گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مووسڵ .
هه‌روه‌ها تیرۆریستى سێیه‌میش ناوى (سه‌میر به‌كر یونس)ه و ناسراوه به (ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌نازر)، له دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاشكراى كرد كه له دایكبووى ساڵى 1983 موسڵه و دانیشتووى ناوچه‌ى گه‌راج شیمال له موسڵ بووه و له ساڵى 2010 په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شامه‌وه كردووه و به‌رپرسى بۆمبڕێژكردن بووه ، (ئه‌بو مه‌نازرى) تیرۆریست ڕوونى ده‌كاته‌وه كه له‌م كرده‌وه‌یه‌دا به‌رپرسى بۆمبڕێژكردنى هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه و هاوكات خۆكوژه‌كانیش بووه ، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: 150 كیلۆ گرام مادده‌ى تى ئێن تى یان له‌و كرده‌وه‌یه‌دا به‌كارهێناوه‌و ئامانجى پیلانه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر بووه ئه‌ویش له رێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه و پاشان هێرشكردنى دوو خۆكوژ بۆ ناو باره‌گاكه . به‌ڵام (ئه‌بو مه‌نازرى) تیرۆریست ده‌ڵێت پاش ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كان خۆكوژه‌كان ڕووبه‌ڕووى به‌رگرى پاسه‌وان و كارمه‌ندانى ئاسایش بوونه‌وه .




