چه‌ندی دیكه خه‌ریك بن ناگه‌ن به هیچ

كه‌ریم قادر
راستیه‌كه‌ی مێژووی هێرشكردنی بێبنه‌ما بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی نوێ بابه‌ت نین، بۆ كاتێكی زۆر له پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ لێدانی پارتی به درێژایی ئه‌و 67 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی زۆر كه‌س و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانیش به‌ختی خۆیان تاقیكردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه شكست به‌شیان بووه و هێزی پارتیش له ئاستی كوردستانی گه‌وره و ناوچه‌كه و جیهاندا كاریگه‌رتر بووه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌دا، له كورترین رسته‌دا ده‌كارێ بێژین، چونكه پارتی نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به لوتكه، بۆیه هه‌ر له پێشه. به دیوێكی دیكه پارتی حزبێكی ئامانج شاراوه نییه، له‌سه‌ر جه‌سته و بۆ دژایه‌تی هیچ حزبێك دروست نه‌بووه، به‌لكو له‌ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و بۆ گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد به ژیانێكی ئازاد و سه‌ربه‌رز دروست بووه و خاوه‌نی رێبازی كوردایه‌تییه. بۆیه رۆژ له دوای رۆژ جه‌ماوه‌ری زیاد ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، گاڤ نا گاڤێ نه‌یارانی رێبازی كوردایه‌تی و ئاسووده‌یی گه‌لی كوردستان بۆ پێكانی مه‌به‌سته شه‌خسیه‌كانیان ( په‌راوێز خستنی پارتی له هاوكێشه‌ی سیاسی كوردستاندا!!) به ناو و چه‌مكی نوێی ساخته‌وه به ناوی قه‌ڵه‌می ئازاد و نووسه‌رانی نا حزبیه‌وه خه‌ڵكانێكی نه‌فام ته‌یار ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی، كه ئه‌م نه‌هجه سه‌قه‌ته بێئه‌وه‌ی له راست و دروستی هێز و سیاسه‌ت و خه‌بات و قوربانیدانی پارتی بگه‌ن زۆریانی پیر كردووه.
ده‌مه‌وێ بۆ تێگه‌یشتن له سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و نه‌هجه سه‌قه‌ته رووی نووسینه‌كه‌م ئاراسته‌ی ئه‌و ره‌وته نه‌یاره‌ی رێبازی كوردایه‌تی و ئه‌و به‌ناو قه‌ڵه‌مه ئازادانه بكه‌م. ئێوه له‌بری هه‌وڵ و هێرشه بێبنه‌ماكانتان دژی پارتی، كه له نیو سه‌ده زیاتره، گرنگه ئه‌و پرسیاره له خۆتان بكه‌ن: بۆ رۆژ به رۆژ، نه‌وه له دوای نه‌وه، جه‌ماوه‌ری كوردستان زیاتر متمانه به پارتی ده‌كات و ئاینده‌ی خۆیانی پێ ده‌سپێرن؟ هه‌ر بۆ كارئاسانی كردن بۆتان، له‌بری سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هجه شكستخواردووه ( نیشان گرتن له دڵی پارتی) بۆئه‌وه‌ی ئێوه‌ش پیر نه‌كات، ئه‌وه‌ی پێویسته بیری لێ بكه‌نه‌وه، یه‌كه‌م داننانه به شكستی ئه‌و نه‌هجه سه‌قه‌ته سه‌رنه‌كه‌وتووه، كه سه‌ركرده‌كانتانی پیر كرد. دووه‌م وه‌رنه‌وه سه‌ر ئه‌و رێبازه یا واز له دژایه‌تی كردنی بهێنن تا جه‌ماوه‌ر متمانه‌تان پێ بكات. ئه‌گه‌رنا نیو سه‌ده‌ی دیكه‌ش خه‌ریك بن به هیچ ناگه‌ن.




