پارتی: دهنگهكانمان زیادی كردووه و تهحهدای ههموو بهڵگهیهكیش دهكهین كه ساختهكاریمان كردبێت

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان خهسرهو گۆران رایگەیاند "ئێمە دەزانین لە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن لەچاو هەڵبژاردنی 2010 رێژەی دەنگەکانمان زیادی کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ناتوانین بڵێین کام حیزب چەند دەنگی هێناوە".
خەسرەو گۆران، بله كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا دووپاتی كردهوه ك "بەر لە هەڵبژاردن لێکۆڵینەوە و ئاماری دروست لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی پارتییەوە کۆکراوەتەوە و تا رادەیەکی نزیک زانیومانە رێژەی هەر حیزبێک چەند دەبێت".
سەبارەت بە رێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "بەبەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 رێژەی دەنگەکانمان زیادیکردووە و کاندیدی ئافرەتمان هەیە بە دەنگی خۆی دەردەچێت، ئەگەر هەر ئافرەتێکیش دەرنەچوو، ئەوا بۆ پڕکردنەوەی رێژەی یاسایی ئافرەت لەنێو هەر لیستێک بە کۆتا پڕی دەکەینەوە".
سەبارەت بە رووداوەکانی سلێمانی گوتی "هەر شتێک لە سلێمانی روویدابێت، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئێمە تەڕەف نەبووین تیایدا، لەگەڵ ئەوەشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیرانە لەگەڵ کۆمیسیۆن توانیان کێشەکە چارەسەر بکەن".
سەبارەت بەو قسانە گوایە پارتی لە سنووری هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر ساختەکاری ئەنجامداوە و هەولێ گۆڕینی رێژەی دەنگی لایەنەکانی داوەم گۆران گوتی "تەحەدا دەکەین یەک بەڵگەمان لەسەر هەبێ کە پارتی ساختەکاری کردووە، هەر کەسێکیش بەڵگەی هەیە با بیخاتەڕوو، کە لە کام بنکە و سندووق ساختەکاری کراوە بۆ ئەوەی بیژمێرینەوە".
ەروەها گوتی "بەپێی ئەو رێژەیە لە عێراق دیاریکراوە هەر سندووقێک لەسەتا 85 بۆ لایەنێک چووبن، دووبارە دەژمێردرێنەوە، بەڵام خەتای ئەو لایەنە چییە کە لە سەتا 90 ی خەڵک دەنگیان پێدابێت".
گۆران باسی لە گرینگی هەڵبژاردنەکان کردو و گوتی "گرینگی ئەم هەڵبژاردنە بۆ دەرەوە هیچی کەمتر نەبووە لە گرینگییەکەی بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستان، کە بەشێوەیەکی زۆر پاک و بێ ساختەکاری بەڕێوەچوو، چاودێری لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی ئامادەییان هەبووە".
سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵای لایەنە سیاسییەکانی دیکە لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "هۆکاری ئەو سکاڵایانە دەبێ لەلایەنەکان خۆیان بپرسین، بەڵام هەر سکاڵایەک بنەمای نەبێت رەتدەکرێتەوە، ئێمە تەحەدا دەکەین یەک بەڵگە هەبێ کە پارتی ساختەکاری ئەنجام داوە".




