٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له‌ پۆسته‌ر و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەرچاوە: KDP.info

دوای تەواوبوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی چوارەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، پۆستەر و بانگەوازەکانی لیست و بەربژارەکان کە هەموو شوێنەکانی شاری هەولێری داگرتبوو، دوێنێ سێشەممە بە هاوکاریی ئیدارەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و کارەبا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەست بە خاوێنکردنەوەی شار لەم پۆستەرانە کرا.

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئیدارەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا و شارەوانی و ئیدارەکانی دیکە، دوێنێ هەڵمەتی پاککردنەوەی شاری هەولێریان لەو پۆستەر و بانگەشانە دەست پێکرد کە لە ماوەی 20 رۆژی بانگەشەکردنی لیست و بەربژارەکاندا بە شەقام و شوێنە گەشتیاریەکانی شارەوە هەڵواسرابوون.

رەنگاوڕەنگیی ئەم پۆستەرانە لە رۆژانی بانگەشەکردندا جوانییەکی تایبەتی بە شارەکە بەخشیبوو کە فرەڕەنگیی هەرێمی کوردستانی پێشان دەدا، بەڵام دوای تەواوبوونی بانگەشەکە ببووە هۆی ناشیرینکردنی دیمەنی پایتەختی هەرێمی کوردستان، بۆیە دەست بە هەڵمەتی پاككردنەوەیان كرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ۆڕی ژینگە پارێزانی هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوبەرایەتی شارەوانی و خزمەت گوزاری و ژینگە پارێزی بە بەشداری جێگری قایمقامیەتی هەولێر، بەڕێوبەر، فەرمانبەرانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم دكتۆر مەدحەت كاندیدی پارتی، مامۆستا حەیدەر كاندیدی یەكگرتوو، دكتۆر ڕزگار كاندیدی پەرلەمانی كوردستان، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، كۆمەڵێك لە سەنتەر و ڕێكخراوەكان، ڕێكخراوی ئاڤیاری ژینگەپارێزی هەڵسان بە لێكردنەوەی پۆستەر و فلیكسی گشت لایەنە سیاسیەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەبێ جیاوازی، لە كاتی هەڵمەتەكەیش نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و نیهاد قۆجە قایمقامی هەلێر بەشداری هەوڵمەتەكەیان كرد، لە كۆتایی هەڵمەتەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەموو بەشداربووانی هەڵمەتەكە كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار