تاكه‌ی واز له‌و چه‌واشه‌كارییه ناهێنن؟

كه‌ریم قادر
رۆژی 21ی ئه‌یلوول میلله‌ت له ده‌نگدانێكی نهێنیدا به چاودێری ژماره‌یه‌كی زۆر له چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی كونسه‌ڵخانه‌كانی بیانی بڕیاری خۆی دا و بۆ چوار ساڵی دی ئاینده‌ی خۆی به پارتی دیموكراتی كوردستان سپارده‌وه.
سه‌ره‌تا هه‌موو له هه‌موو، مه‌به‌ستم قه‌واره به‌شداره‌كان و چاودێره‌كانه پرۆسه‌كه‌یان به رێك‌وپێك و خاوێن و بێگه‌رد و مه‌ده‌نی وه‌سفكرد، به‌ڵام له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی رابردوو ئه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌مێكیان وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته و بڕوای به بڕیاری میلله‌ت نییه، ناوی پارتیش دێنێ و تێكه‌ڵاوی ئه‌و ململانێیه‌ی ده‌كات، كه له‌سه‌ر ده‌نگ له نێوان قه‌واره‌كانی دی هه‌یه.
ئه‌و قه‌واره تێنوو به ده‌سه‌ڵاته جۆره‌ها ساخته‌كارییان كردووه و له ده‌رفه‌تێكی دی‌دا ئاماژه به یه‌ك جۆری ده‌ده‌م. بۆیه كه قسه دێته سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به تایبه‌تی سندوقه‌كانی سلێمانی، به هاوكاری خه‌ڵكانی دی سیناریۆیه‌ك داده‌ڕێژێ و تێكه‌ڵی و پێكه‌ڵیه‌ك ده‌خولقێنێ، مرۆڤ به ئاسته‌م ناراستی له راست بۆ جیاده‌كرێته‌وه. به‌م كاره‌شی له لایه‌ك ده‌یه‌وێ ئه‌و پرۆسه جوانه ناشرین بكات، له لایه‌كی دیكه‌وه نایانه‌وێ قه‌ناعه‌ت به‌و بڕیاره‌ی میلله‌ت بێنێ، چونكه میلله‌ت لای ئه‌و هیچ كات جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بووه و ژیان و گوزه‌ران و ئاینده‌ی میلله‌ت له فه‌رهه‌نگیدا بوونی نییه، كه دڵنیان ئه‌گه‌ر لێ بگه‌ڕێن ئه‌و رۆژه‌ش دا دێت میلله‌ت باشتری بناسێ.
بۆیه بۆ هیچ نا، به‌لكو هه‌ر بۆ خاتری خۆیان پێویسته سه‌رانی ئه‌و قه‌واره‌یه راگه‌یاندن و میدیاكانی خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه، كه پێویست ناكات پارتی تێكه‌ڵاوی ئه‌و ململانێیه بكه‌ن، چونكه له لایه‌ك به‌و متمانه‌یه‌ی میلله‌ت پێی داوه له ده‌ره‌وه‌ی كێبركێ دایه، له لایه‌كی دیكه‌وه به مانای شه‌ڕفرۆشتن دێت به زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه بۆ چوار ساڵی دیكه ئاینده‌ی خۆیان به پارتی سپاردۆته‌وه.




