مافه‌كانی كورد گه‌ره‌نتیی یه‌كپارچه‌ییی توركیا ده‌كات

به‌كر ئیبراهیم
ململانێی خوێناوی له نێوانی حكوومه‌تی توركیا و كورددا، كه ژماره‌یان 20%ی ژماره‌ی دانیشتوانی توركیایه، له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له دایك بوو، له‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییی تورك دامه‌زرا، ململانێكان به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك گه‌وره بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه، به‌هه‌رحاڵ خوێنێكی زۆر رژاوه، و هه‌زاران گوندی كوردی وێران كراوه و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون، زۆربوونی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی هه‌ردوولاش (ده‌وڵه‌ت و كورد) تا ئه‌مڕۆ نیگه‌رانیی گه‌وره‌ی دروست كردووه و رك و ناكۆكیی نێوان خێزانه كورد و توركه‌كانی قووڵتر كردووه"ئه‌مه له كاتێكدا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی توركیا به مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌وه دڵنیابوون له‌وه‌ی تا كورد بمێنێ كێشه ره‌واكه‌یشی به‌رده‌وام ده‌بێ".
ئێستا هه‌نگاوه‌كانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاودایه، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان. گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه و ئه‌و وێنه خراپه‌ی رابردوو بسڕنه‌وه و كه‌شێكی گونجاو بۆ پێكه‌وه‌ژیان بێته ئاراوه.
هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه به وازهێنان له رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ده‌ستی پێ كردووه، كه ئه‌وه راستترین رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ره‌و سه‌لماندنی ناسنامه‌ی كوردی، و مافه سیاسی و كو‌لتوورییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ناوچه كوردنشینه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری توركیادا.
پێویسته ئه‌ردۆگان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا به‌ئاشكرا سروشتی راسته‌قینه‌ی كێشه‌كه رابگه‌یه‌نێ كه تا ئێستا رای نه‌گه‌یاندووه به‌بێ په‌نابردنه به‌ر كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌نگاونان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌ئاشكرا هه‌ست پێ ده‌كرێ و دیاره كه توانای گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و وڵاته‌ی زیاتر كردووه، و كوردێكی زۆریش له توركیا باوه‌ڕیان وایه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان په‌ناگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شبینن له‌وه‌ی توركیا له مه‌ودایه‌كی زۆر درێژ نا، چونكه قۆناغه‌كه وا ناخوازێت، ده‌توانێت بۆ رێگه‌چاره‌ی ئاشتی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌نگاوی پێویست بنێت و سنووری توركیا و یه‌كپارچه‌ییی خۆی بپاریزێت، چونكه تا ئێستا هیچ رێكخراوێكی گرنگی كوردی نییه له توركیادا داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی بكات، به‌ڵكو ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا چاره‌سه‌رێكی ره‌وا ده‌خوازن، و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه. زۆربه‌ی توندڕه‌وه كورده‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌هیوای ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و په‌رله‌مانێكی كوردین له ئامه‌د، له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره‌دا.
ئه‌مه به‌و مانایه نییه هیچ كوردێك نییه حه‌ز به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی نه‌كات. زیاتریش له‌وه فه‌رامۆشكردنی كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ناكۆكییه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه و بۆشاییی نێوان (كورد و تورك) ده‌گه‌یه‌نێته دوا قۆناغ، هه‌ر دواكه‌وتنێكیش له چاره‌سه‌ركردنی ئامانجه ره‌واكانی كورد له ئه‌نجامنه‌دانی ریفۆرم له‌و وڵاته ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی كاتی به‌نرخ، بودجه‌یه‌كی زۆر، گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران (كورد و تورك)، شكستهێنانی هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی و گفتوگۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌كانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا، قووڵتربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و دواجار ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر چاره‌نووسی توركیا، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی توركیا ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بێ به‌سه‌ركه‌وتوویی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات.
چونكه ئاماژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، توركه‌كانیشی گه‌یانده ئه‌و راستییه‌ی كه توركیای پێ به‌هێز ده‌بێ و ده‌یكاته ده‌سه‌ڵاتێكی وا كه له ناوچه‌كه‌دا زۆر زیاتر ره‌چاو بكرێ، ئه‌وه‌یش روونه كه داواكارییه‌كانی كورد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێشكێشی كردوون رێك ئه‌و داواكارییانه بۆ فراوانكردنی بنه‌مای دیموكراسییه له توركیادا و ئه‌و مافانه‌ی كورد ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌زیانی تورك لێك نادرێته‌وه و ئه‌گه‌ر توركیا توانی كێشه‌ی كورد به دیموكراسی چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ ببێته یه‌كێك له وڵاته ئارام و گرنگ و به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان و ئه‌ردۆگان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له ده‌ست دا و له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان شكستیان هێنا، بێ شك له داهاتوودا ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی كورد و جه‌نگی ناوخۆیی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێ.




