وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ هێزی پێشمه‌رگه: به ده‌نگداندان سه‌لماندتان وه‌فادارن به خاك و نیشتیمان

سایتی هه‌ولێر/ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كات كه هیچ كێشه وگرفتێكی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست خۆشی له گشت فه‌رمانده وئه‌فسه‌رو پله‌دار و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات كه توانییان به هێمنی و به هیمه‌ت وكاری به‌رده‌وامییان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی پارێزگاری له ره‌وشی هێمنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ،هه‌م له ماوه‌ی رۆژانی به‌رێوچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و هه‌م له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه لێره‌دا و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:ئه‌مرۆ به ده‌نگداندان سه‌لماندتان وه‌فادارن به خاك و نیشتیمان
به بۆنه‌ی كوتایی هاتنی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به سه‌ركه‌وتوویی و به‌بێ هیچ كێشه وگرفتێكی ئه‌وتۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كات به گشتی و له‌شكرو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وفه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی(80 و70) و گشت هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، وبه‌م بۆنه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ست خۆشی له گشت فه‌رمانده وئه‌فسه‌رو پله‌دار و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات كه توانییان به هێمنی و به هیمه‌ت وكاری به‌رده‌وامییان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی پارێزگاری له ره‌وشی هێمنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ، هه‌م له ماوه‌ی رۆژانی به‌رێوچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و هه‌م له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه لێره‌دا و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.
جارێكی تر ئه‌ندامانی له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه، دڵسۆزی و وفادارییان بۆ خاك و نیشتیمان و شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئازادی و سه‌روه‌ری كوردستان سه‌لماند.دوباره سلاَو و سوپاس و ده‌ستخۆشی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاراسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌ی فه‌رمانده وئه‌فسه‌رو پلدار و پێشمه‌رگه‌ی له‌شكر و هێزه‌كانی لیوا و دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گشت یه‌كه‌كانی (80و70) ده‌كه‌ین و به هه‌موومان به گشتی چاوه‌رێ ی كۆتایی هاتنی ئاكامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین كه به پشتیوانی خوای گه‌وره به هێمنی وبه سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوببێت و به‌رهه‌مه كۆتاییكه‌ی له دایكبونی پێكهاته‌یێكی په‌رله‌مانی ئه‌كتیڤ و سه‌ركه‌وتوو وحكومه‌تێكی نیشتیمانی بنكه فراوان بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، كه خوازیارین به هیه‌مه‌تی هه‌موو لایه‌ك و به یه‌كگرتویی و به ئاشتی و كاری هاوبه‌شی له ئایینده‌دا كاروباره‌كانی ئه‌م په‌رله‌مانه و حكومه‌ته نوێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ژیانێكی ئاسووده و پر خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان به گشتی و به یه‌كسانی فه‌راهه‌م بكات.




