كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی له دابینكردنی ئاسایش به‌رز نرخاند

سه‌رۆكی ئه‌نجوه‌مه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆڵ و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ناوخۆش خۆشحاڵی خۆی له رێكخستنی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌ن و ئه‌ندامانی كۆمسیۆن پێشوازی لێكرا، باسیان له به‌ڕێوه چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و تاوتوێی ئه‌رك و رۆڵی كۆمسیۆن و هێزه‌كانی ئه‌منییان بۆ پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.
وه‌زیری ناوخۆ خۆشحاڵی خۆی له كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئاماده‌كاری و رێكخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌ربڕی، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمسیۆن رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رز نرخاند.




