٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

رۆژنامەی هەولێر، "مشتێک لە خەرواری گەندەڵییەکانی گردی گەندەڵی" بڵاوکردەوە

سەرچاوە: Hewler

 KDP.Iinfo/ رۆژنامەی هەولێر لە ژمارەی ئەمرۆیدا چەندین بەڵگەی گەندەڵی نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی بزوتنەوەکەی بەناونیشانی " مشتێک لە خەرواری گەندەڵییەکانی گردی گەندەڵی" بڵاو کردوەتەوە تێیدا ئاشکرا کراوە کە رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان چەند گردێکی ستراتیژی شاری سلێمانی لەسەر خۆی تاپۆ کردووە سەرەرای کردنەوەی کارگەیەکی چیمەنتۆ و چەند سوپەرمارکێتێک.
 ئەوەیشی خستۆتەروو کە بەپێی شارەزایانی بواری خانوبەرە نرخی ئەو زەویانەی کە نەوشیروان داگیری کردوون نزیکەی  دوو ملیار دولار دەبێت و پرسیار کراوە کە "باشە خەڵکینە دەزانن ئەو هەموو ئەرزە بەلاشە، ئێستا بایی چەندە، بەقسەی چەند بەڕێزێک کە نووسینگە و کۆمپانیای خانوبەرەیان هەیە، دەڵێن، تێیهەڵدەیت، بایی نێزیکەی 2 ملیار دۆلارە، دوو ملیار دۆلار. واتە: 200 هەزار دەفتەر دۆلار. ئاوهاش دەڵێن پێشمەرگایەتیمان بۆ پارە نەکردووە!".
بابەتەکە هاوکات ئەو گەندەڵیانەی کە لە پارێزگای سلێمانی لەماوەی کارکردنی دانا ئەحمەد مەجید پارێزگارەکەی گۆڕان ئەنجامیداون خستۆتەروو، و پرۆسەکانی کڕین و فرۆشتنی سوتەمەنی لەنێوان 2006 بۆ 2007 و سێ چوار مانگی یەکەمی 2008،کە ناوبراو پێی هەستاوە.
سەبارەت بە خانەنشینکراوانی گۆڕان بە پلەی وەزیریش نوسیویەتی : " میدیای گۆڕان، زۆر باسی ئەم و ئەو دەکەن کە چۆن و بۆچی بەپلەی وەزیریی خانەنشین کراون. وەلێ بیریان دەچێتەوە، یان چاوبەستەکی لەو خەڵکە دەکەن و ئەوانەی خۆیان باس ناکەن. ئەو ناوانەی لەبەردەستدان، هەریەک لە: قادری حاجی عەلی، کە هەرگیز هیچ پلەیەکی حکوومەتی نەبووە. مام ڕۆستەم، پەرلەمانتار بووە. سەلاح چاوشین، تەنیا چەند ساڵێک بەڕێوبەری پۆلیس بووە. ئاواتی شێخ جەناب، دوا پلەی لە حکوومەتدا قایمقام بووە. باشە پێمان ناڵێن ئەدی ئەم بەڕێزانەی ئێوە(ئاخۆ چەندی تریش هەبن ئێمە نازانین) بە چ هەقێک بەپلەی وەزیریی خانەنشین کراون؟

هەواڵی پەیوەندیدار