٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

دەنگدەری بەڕێز

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا
ئێستا ئێوە بەرەو سندوقی دەنگدان دەڕۆن، دەنگدانی ئەمجارە دەنگدانێكی چارەنووسسازە و داهاتووی كوردستان بەندە بەم هەڵبژاردنەوە، بۆیە دەبێ هەموو دەنگدەرێك زۆر بە ووردی و بە هۆشیارییەوە دەنگی خۆی بدات. دەنگدەر سەرپشكە دەنگ بە كێ دەدات، بەڵام دەبێ هەموو كەسێك ئەو ڕاستی یە لەبەر چاو بگرێ كە كێ ئەم وڵاتە وێرانكراوەی ئاوەدانكردەوە، كێ ژێرخانی ئابوری زیندوو كردەوە، كێ ئەم خۆشگوزەرانییەی ئەمڕۆی خوڵقاند، كێ ئەمن و ئاسایشی بەرقەرار كرد،كێ هەرێمی بە جیهان ناساند.
پرسیارێكە هەموو دەنگدەرێك پێش چوونە سەر سندووقی دەنگدان دەبێ لەخۆی بكات و بە پڕوپاگەندەی چەواشەكارانە فریو نەخوات و دروشمی باق و بریق سەری لێنەشێوێنێت و بەڵێنی درۆ، ڕاستی لێ وون نەكات. لە هەمووشی ترسناكتر بەڵێنی هەندێ لایەنە بۆ ئەو دوونیا و دەنگدان بەوان دەكەنە ئەركێكی ئاینی و ئازادی و دیموكراتی و مافی ئافرەت و مافی تاك دەخەنە گومانەوە بە تەرازووی شەرع دەیپێون و خەڵكی ناچار دەكەن بە هەڕەشەی دۆزەخ كە دەنگیان پێبدات.
دەڵێن هیچ نەكراوە؟!
ڕژێمی پێشوو كە ناچار كرا كوردستان بەجێبهێڵێت، وڵاتێكی تێكدراوی سوتێنراوی داڕوخاوی داڕماوی وێرانكراوی بۆ بەجێهێشتین، ئەی ئێستا ؟ ناڵێم ئێمە بووین بە وڵاتێكی ئەورووپی، بەڵام ئەفغانستانیش نین. فەرموون خۆتان بڕوواننە داتاكان.
بۆیە دەڵێم دەنگ مەدە بە لایەنێك ئەزموونی حوكمڕانی نەبێت، خۆتان مەكەن بە تەجروبە، دەنگ مەدە بە هێزێك ئاشتی كۆمەڵایەتی نەوێت، با كوردستان نەشێوێ، دەنگ مەدە بە لایەنێك بەرەو پاشەوە بتبات، بۆ پێش سەدەكانی ناوەڕاست.
دەنگ مەدە بە لایەنێك بڕوای بە دیموكراتی نەبێت و هێزێك بە تەنها خۆی بسەپێنێ.
دەنگ بدە بە ئاشتی، بە ئارامی، بە پێكەوە ژیان.
دەنگ بدە بە پارتی.

هەواڵی پەیوەندیدار