٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

شۆڕشی شكۆداری ئەیلوول، قوتابخانەی كوردایەتی و بەرپەرچدانەوەی زوڵم و زۆرداریی دوژمنان بوو

سەرچاوە: Hewler

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی خەڵكی كوردستان بوو كە بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگیرسا و، مامۆستایانی زانكۆش پێیانوایە كە شۆڕشی ئەیلوول قوتابخانەكی گەورە بووە نەك تەنیا بۆ پێگەیاندنی كادیری به‌توانا لە بواری خەباتی نیشتمانی و سیاسەت و نەتەوەدا، بەڵكو لە رووی ئیداری و یاسایی و سەربازییەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی پێگەیاندووە كە لە پاش ڕاپەڕینەوە لە كاتی دامه‌زراندنی پەرلەمان و حكوومەتدا سوودیان لێ وەرگیرا.

ئەمڕۆ 52 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی نەتەوەیی كورد، شۆڕشی شكۆداری ئەیلوولدا تێپەڕ دەبێت، ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی بە رابەرایەتیی باوكی كورد مستەفا بارزانیی نەمر و پێشڕەوایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە پشت و پەنای خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان هەڵگیرسا.

شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری
مامۆستای زانكۆ دكتۆر دلێر حەقی شاوێس، ئاماژە بەوە دەدات كە ئەو شۆڕشە، شۆڕشێك بوو كە هەموو ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە هەر لە زاخۆوە تاكو خانەقین و مەندەلی و، شۆڕشێكی سەرتاسەریی كوردستان بوو نەك شۆڕشێكی ناوچەیی.

بە گوتەی ئەو مامۆستایەی زانكۆ، پێش شۆڕشی ئەیلوول هەرچی شۆڕشی دیكە هەبووە، هەمووی ناوچەیی بووە و لە سنووری ناوچەكەی خۆی تێپەڕی نەكردووە، بەڵام شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی زۆر جاواز بوو لە شۆڕشەكانی دیكە.

دكتۆر دلێر بە رۆژنامەی "هەولێر"ـی گوت "شۆڕشی ئەیلوول لە لایەن حزبێكی سیاسیی نەتەوەیی دیموكراتی شۆڕشگێرەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستانە و هەروەها لە لایەن كەسایەتی و سەركردەیەكی وەكو بارزانیی نەمر ـەوە سەركردایەتی كراوە كە توانی هێزی خۆی لە سەركردایەتیكردنی شۆڕشێكی لەو شێوەیەدا دژ بە دوژمنانی كورد نیشان بدات."

مامۆستای زانكۆ دكتۆر نەجدەت ئاكرەیی، بۆ رۆژنامەی هەولێر دەڵێت "ئەو شۆڕشە لە رووی سیاسییەوە لەو سەردەمەدا كە حكوومەتی عێراق سیاسەتێكی شۆڤێنی تەواوی پەیڕەو دەكرد و هەوڵی دەدا كە لە عێراقدا بەشداری كورد و عەرەب نەمێنێت و لەو كاتەیشدا شۆڕشەكە بە سەرۆكایەتیی بارزانیی نەمر و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵوێستی هەبوو و هەڵوێستەكەشی گەیشتە لوتكە كە خەباتی چەكداری بوو."


شۆڕشی هه‌مووان
دكتۆر دلێر ئاماژەی بەوە دا كە شۆڕشی ئەیلوول هەر ئەوە نییە كە پانتاییەكی گەورەی جوگرافیی باشووری كوردستانی گرتبووەوە، لە رووی دیمۆگرافیاشەوە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی گرتبووەوە هەر لە رۆشنبیرانەوە بیگرە تاوەكو جووتیاران كە بەشێكی گرنگی شۆڕش بوون. لە هەمان كاتدا شۆڕشێك بوو كە هەموو ئایین و ئایینزاكان بەشدار بوون تێیدا لە مەسیحی و ئێزیدی و موسوڵمان و پێكهاتە نەتەوەییەكانی تەواوی كوردستان لە ئاشووری و كلدان و توركمان و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان".

نووسەر و رووناكبیر عەتا شێخ حەسەن، ئاماژەی دا كە یەكێك لە خەسڵەتە گرنگەكانی شۆڕشی ئەیلوول، ئەوە بوو كە سەرجەم چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان لە ژێر چەتریدا كۆ بوونەوە.

عەتا شێخ حەسەن پێیوایە كە "ئەو شۆڕشە، شۆڕشێكی میللی بوو، بۆ ئەوەیش وتەی نووسەرێكی گەورەی سویدی دەهێنمەوە كە لە كتێبی تەنیا چیاكاندا نووسیویەتی "وەرن كوردستان بیین و سەیری شاخ و ئەشكەوتی كوردستان بكەن، وەرن ئەو سەركردە مەزنە ببینن ئەوسا بڵێن كێسنجەر و شای ئێران كێن." ئەو هەروەها نووسیویەتی "بارزانی ئەو سەركردەیەیە كە پێدەچێـت دوا سەركردەی شۆڕشی میللی بێت لە جیهاندا" هەر بۆیە پێناسەی نووسەرە گەورەكانی جیهان، پێناسەیەكی زۆر تەواوە بۆ مەزنیی شۆڕشی ئەیلوول.

لە رووی سیاسییەوەsدكتۆر دلێر حەقی شاوەیس بڕوای وایە كە لە رووی سیاسییەوە شۆڕشی ئەیلوول توانیویەتی مامەڵەیەكی بوێرانە لەگەڵ پێشهات و رووداوەكاندا بكات، دەتوانین بڵێن كە شۆڕشی ئەیلوول یەكێك بووە لەو شۆڕشە گرنگ و رووداوە بایەخدارانەی كە دۆزی رەوای كوردی بە وڵاتانی دەرەوە ناساند.

هەروەها لە رێگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەواڵەكانی شۆڕشی ئەیلوولەوە، سیاسەتی رەگەزپەرستانەی داگیركەرانی كوردستان بە تایبەت دەسەڵاتدارە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق وای كرد كە جیهانی دەرەوە و وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش لە دۆزی رەەوای كورد و ئەو زوڵم و ستەمەی بەرانبەری دەكرێت، ئاگادار بن.

بە گوتەی دكتۆر نەجدەت، لە رووی هەرێمییەوە ئەو سیاسەتەی كە وڵاتانی ناوچەكە جێبەجێیان دەكرد، دەنگدانەوەیەكی هەبوو بۆ ئەو وڵاتانە و بۆ سەرلەنوێ بووژاندنەوەی بزاڤی رزگاریخوازی كورد لەم دەوڵەتانەدا.

ئازادكردنی خاك و ئاسایشی نەتەوەیی
ئەو مامۆستایەی زانكۆ، دەڵێت كە شۆڕشی ئەیلوول توانی پانتاییەكی زۆر لە خاكی كوردستان ئازاد بكات و لەو ناوچە ئازادكراوانەدا دەستەڵاتێكی كوردیی شۆڕشگێڕ دابمەزرێنێت كە رەوایەتیی خۆی لە دەستەڵاتی شۆڕشگێڕییەوە وەرگرتووە.

ئەو هەروەها دەڵێت "لەو ناوچانەی كە ئازاد كرابوون، تەنیا كاروباری خەڵكیان بەڕێوە نەبردووە، بەڵكو لایەنی پەروەردە و تەندروستی گرنگی پێ دراوە و قوتابخانە و بنكەی تەندروستی و دادگای كردەوە و كێشە كۆمەڵایەتی و یاساییەكانی خەڵكی چارە دەكردووە و ئەمن و ئاسایشی خەڵكی دابین كردووە، ئەمەیش لایەنێكی زۆر گرنگی شۆڕشی ئەیلوول بوو."

دكتۆر نەجدەتیش لەسەر ئەو باروەڕەیە كە "لە رووی ئاسایشی نەتەوەییەوە ئەوە بە وەرچەرخانێكی گەورەی مێژووویی هەژمار دەكرێت، چونكە قۆناغێكی گرنگە لە قۆناغەكانی خەباتی كورد بە هەموو جۆرەكانییەوە و شۆڕشی ئەیلوول بێدەنگیی نەهێشت و لەسەر ئەم پرەنسیپە بووە بنەمایەك بۆ هەنگاوەكانی دیكەی ئاسایشی نەتەوەیی كە لە داهاتوودا كاری لەسەر كرا."

ڕۆڵی لە پێگەیاندندا
دكتۆر دلێر حەقی شاوێش ئاماژەی بەوە دا كە شۆڕشی ئەیلوول قوتابخانەكی گەورە بووە نەك تەنیا بۆ پێگەیاندنی كادیری نیشتمانی لە بواری خەباتی نیشتمانی و سیاسەت و نەتەوەدا، بەڵكو لە رووی ئیداری و یاسایی و سەربازییەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی پێگەیاندووە كە لە پاش ڕاپەڕینەوە لە كاتی دروستكردنی پەرلەمان و حكوومەتدا سوودیان لێ وەرگیرا.

عەتا شێخ حەسەنیش دەڵێت "هەر سەركردەیەكی سیاسیی هەر بزووتنەوەیەكی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا ئەگەر پێناسەی ژیانی سیاسیی خۆیان بكەن، دەبێت خەباتی خۆیان لە ناو یەكێتیی قوتابیان و لە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەست پێبكەن، بۆیە نەك هەر كادری ناوەندی، بەڵكو قیادەی سیاسی و سەركردەی سیاسییشی پەروەردە كردووە".

لە ڕووی دیپلۆماسییەوە
مامۆستای زانكۆ دكتۆر دلێر، پێیوایە كە شۆڕشی ئەیلوول لە رووی دیپلۆماسییەوە زۆر سەركەوتوو بوو كە توانی زنجیرەیەكی زۆر كۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا بكات و رێكەوتنامەی 11ـی ئازاریشی لەگەڵ حكوومەتی عێراق واژۆ كرد كە بۆ یەكەمین جار یەكێك لە حكوومەتە داگیركەرەكانی كوردستان كە حكوومەتی عێراق بوو، لەو سەردەمەدا چۆكی بۆ داخوازییە نەتەوەییەكانی كورد دادا كە ئەوە دەستكەوتێكی زۆر گەورە بوو.

عەتا شێخ حەسەنیش بڕوای وایە كە دیوە شۆڕشگێڕییەكەی شۆڕشی ئەیلوول، دیوی بەرگریكردن بوو لە ترسی فەنابوون. لەبەر ئەوە هێرشی نەیارانی كورد بە جۆرێك بوو كە دەیانویست گیانی نەتەوەیی بخەنە بەردەم مەترسییەوە، ئەگینا شۆڕشی ئەیلوول لە رووی دیپلۆماسیەوە هەمیشە پڕۆژەی ئاشتەوایی پێ بووە.

دكتۆر نەجدەتیش دەڵێت "لە رووی نێودەوڵەتییشەوە لەو كاتەدا جۆرە بێدەنگییەكی نێودەوڵەتی هەبوو، بەڵام دەتوانم بڵێم كە لە سەرەتای ساڵانی شۆڕشەوە چ یەكێتیی سۆڤییەت و چ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئاگاداری شۆڕش بوون".

شۆڕش وەك پەناگایەك
دكتۆر دلێر ئاماژەی بەوە دا كە شۆڕشی ئەیلوول بووە پەناگایەك بۆ كوردەكانی هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان و تەنانەت بۆ هێزە رزگاریخوازەكانی دیكەی عێراق و وڵاتانی ناوچەكەش كە دەهاتنە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستەڵاتی شۆڕش و لەوێ پەنا دەدران.

لە هەمان كاتدا تۆڕێكی پەیوەندیی گەورەی لەگەڵ هێزە شۆڕشگێرەكانی دیكەی جیهان و وڵاتانی دیكەی جیهاندا دروست كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار