٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

ئافرەتێك: چ وەك حیزب و چ وەك حكوومەت پارتی هەمیشە داكۆكیكاری سەرەكی مافەكانی ئافرەتان بووە

سەرچاوە: Xebat

خەبات: ڕۆشنا عەلی
لە ئاهەنگی دەسپێكی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری ئەو یاریگایە ئاپۆرەی جەماوەرێكی گەورەی بەخۆوە بینی و لەناو جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستانیشدا ئافرەتان نیوەی جەماوەرەكەی پارتی بوون و ئەوان جەختیان لەوە دەكردەوە كە هەمیشە پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستانن.
ئامانجی سەرەكی
دەستەبەری مافەكانی ئافرەتان ئامانجی سەرەكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و پارتی بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافانە چ وەك حیزب و لەناو چوارچێوەی حیزبدا و چ وەك ئەوەی پشكی گەورەی لە حكوومەتدا هەبووە بە چەندین شێوازو ڕێگای جیاواز هەمیشە پاڵپشتی سەرەكی مافەكانی ئافرەتان بووە.
نەجیبە محەمەد هاوڵاتییەكی بەشداری ئەو ئاهەنگە جەماوەرییە بوو بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كە ئافرەتان تەنانەت ئەوانەی پارتیش نین نكوڵی لەوە ناكەن كە پارتی كاری زۆری بۆ ئافرەتان كردووە و ئەوەش دیارو بەرچاوە هەر لەكردنەوەی چەندین ڕێكخراوی داكۆكیكار لەمافی ئافرەت و هەر لە چەندین هەڵمەتی وشیاركردنەوەو چەندین یاسا كەلە بەرژەوەندی ئافرەتان دەرچووە هەمووی بەڵگەن بۆ ئەوەی كە پارتی هەمیشە پشتیوانی ئافرەتان بووە، بۆیە من وەك ئافرەتێك بڕوام وایە تەنها پارتی دەتوانێت ئەوەی تا ئێستا ماوەو نەكراوە بیكات.
ئافرەتێكی دیكە بەناوی شەونم گەردی بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كە ئافرەتان هەمیشە نیوەی جەماوەرەكەی پارتی بوون و ئەوەشی پارتی كردوویەتی بۆ ئافرەتان شایانی ئەوەیە كەئافرەتان پاڵپشتی بن، ئەو ئافرەتە ئاماژەی بەوەدا كە چەندین رێكخراوی ئافرەتان بە ئامانجی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان درووستبووە بە پاڵپشتی پارتی دروستبووە، جگە لەوەی مانگانە بەهەزارەها ئافرەتی بێوەژن و كەمدەرامەت لە لایەن پارتییەوە هاوكاری دەكرێت ئەگەر وەك خۆی یان وەك ئەوەی لە ڕێگای حكومەتەوە كردبێتی داواكارم لە هەموو ئافرەتانی كوردستان دەنگ بە لیستی 110 و كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
جەمیلە عەبدوڵڵا وەك چالاكوانێكی بواری ئافرەتان بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كە رەنگە هەندێ شت نەكرابێ، بەڵام ئەوەی كراوە زۆرەو بەبەراورد لەگەڵ بارودۆخی كوردستان و بیركردنەوەی كۆمەڵگا تاڕادەیەكی باش بەرەو پێشچووە هۆكاری ئەمەش ئەو هەوڵانەیە كە دراون بۆ نموونە وەك هەڵمەتی وشیاركردنەوە، كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر بارودۆخی ئافرەتان جگە لەوەی ئافرەتان خۆیان بەشداری كاریگەریان هەیە ئێستا لە حكوومەت و لە پەرلەمان و لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەموو ئەمانەش لە ئەنجامی كاركردنی پارتییە لە گرنگیدانی بە ئافرەتان. فاتیمە كەریم ئافرەتێكی دیكەی ناو جەماوەرەكەی پارتی بوو بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كەدەنگ بە لیستی 110 و شیلان خان دەدات كە كاندیدێكی پارتییە، فاتیمە وتی: من هەمیشە لەسەر ڕێبازەكەی بارزانیم و هەتا بتوانم پاڵپشتی پارتی دەبم، چونكە پارتی هەمیشە پاڵپشتی من و هەموو خەڵكیش بووە بە هەموو خەڵكیش دەڵێم دەنگی خۆتان خەسار مەكەن و دەنگ بە لیستی 110ی پارتی بدەن، تەنها ئەوان ئیشەكانیان دیارەو هەموو خەڵك كاری ئەوان دەبینێت ئێستا ئەم هەموو جەماوەرەی تۆ ئەیبینیت كۆبۆتەوە بێترس تا نیوە شەو ئەمە لە سایەی پارتییەو بە هەزارەها كاری باش و خزمەتی خەڵكی كردووە و دیسان دەڵێمەوە ئەگەر حیزبیك شایانی دەنگپێدان بێت پارتییە.
نەسرین ئەبوبەكر پێی وابوو ئافرەتان هەمیشە پاڵپشتی پارتی بوون و پارتیش هەمیشە پاڵپشتی ئەوان بووە ئەو وتی: من پارتی وا دەبینم كە حیزبی ڕۆژە سەختەكانە بۆ نموونە ئاوارەكانی سوریا ئەگەر پارتی نەبووایە كی ئەو هەموو هاوكارییەی ئەكردن جگەلەوە هەر كێشەی مەترسییەك دەكەوێتە سەر هەرێمی كوردستان جگە لە پارتی كێ هەستی پێئەكات و چارەسەری ئەكات داوادەكەم هەموو ئافرەتێكی ئەم كوردستانە دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی پارتی بدەن و تەنها 110 لیستی خەڵكە.

هەواڵی پەیوەندیدار