گەنجانی سنووری سۆران دەنگ بە لیستی 110ـی پارتی دەدەن

گەنجانی سنووری سۆران بە ئەرك و مافی خۆیان دەزانن دەنگ بە لیستی ژمارە 110 و كاندیدەكانی پارتی بدەن، چونكە وەك ئەوان دەڵێن، هەر پارتی مان بینوە، هەر پارتی بووە كوردستانی بە ئەمڕۆ گەیاندووە، بۆیە دەنگ بە ئەزموونی چەند ساڵەی سەركەوتن دەدەین، هەروەها دەنگ بە پارتی دەدەین بۆ ئەوەی زیاتر ئێمەی گەنج بە ئاواتەكانی خۆمان بگەین، پارتی زۆر گرنگیی بە گەنجی داوە، بۆیە ئێمە هەموو كاتێك ئامادەین دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی پارتی بدەین.
هۆزان خورشید كچە گەنجێكی سۆرانە دەڵێت، دەنگ دەدەم بە یەكەم تروسكەی شۆڕشی كورد تاوەكو دەنگم بە فیڕۆ نەچێت، دەنگدەدەم بە لیستی 110 بۆ دروستبوونی كوردستانێكی جوانتر و ئاوەدانتر دەنگ دەدەم تا هەر چوار پارچەی كوردستان ئازاد بێت، دەنگ بە ئەزموونی چەند ساڵەی سەركەوتن دەدەم، دەنگ بە دیموكراتی و چارەسەریی سەرتاسەری ئەدەم، دەنگ بە هەڵقوڵاوی ناخی گەل دەدەم، دەنگ بە ئایندەیەكی گەش دەدەم بە سەدان جار دەڵێم دەنگ بە لیستی 110 دەدەم، داوایشم لە هەموو گەنجان ئەوەیە ئەگەر بیانەوێت دەنگیان بە فێڕۆ نەچێت، با دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
عیسمەت سەبری گەنجێكی مێرگەسۆر دەڵێت، من وەك گەنجێكی شارۆچكەی مێرگەسۆر، من دەنگ بە پارتی دەدەم لەبەر ئەوەی پارتی سەروەر بووە و، دەست پێشخەر بوو لە هەموو شۆڕشێك، بۆ ئەوەی كەشتی ئارامی بگەینێتە دوا قۆناغ، هەروەها دەنگ بە پارتی دەدەم بۆ ئەوەی زیاتر بە ئاواتەكانی خۆمان بگەین، دەنگ بە پارتی دەدەم بۆ ئەوەی زیاتر ئاشتی و ئازادی بەرقرار بێت، یەك لە دروشمەكانی كۆنگرەی 13ـە می پارتی نوێبوونەوە بوو، پارتی زۆر گرنگیی بە گەنجی داوە بۆیە من هەموو كاتێك ئامادەم دەنگ بە پارتی بدەم.
ئەختیار قورتاس گەنجێكی ترە گوتی: دەنگی من بۆ ژمارە 110 ئامادەم شەو ڕۆژ تێبكۆشم بۆ سەركەوتنی لیستی پارتی، بۆیە من وەك گەنجێك لە دواڕۆژدا زۆر هیوا و ئاواتم بە پارتی هەیە، هەموو ئەو هیوا ئاواتانەی هەمە تا ئێستا خەونی پێوە دەبینم، پارتی بۆم دەهێنێتە دی، بۆیە بۆ زیاتر ئاوەدانیی كوردستان و خۆشكردنی باری گەنجان ئامادەم دەنگ بە ژمارە 110 و كاندیدەكانی پارتی بدەم.
زەهرا ئەوەی هانی گەنجان دەدات، ئەوەی كار بۆ گەنجان و لاوان دەكات پارتیە بەر قراركردنی ئاساییش و پاراستنی سەر و ماڵی ئێمە هەر پارتیە، ئاوەدانی كوردستان و گرنگی دان بەچینی گەنجان و بە دەستهێنانی مافی لاوان هەر پارتی بووە، بۆیە من و ماڵەوەمان ئامادەین دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەین و ماڵی خۆمان فیدا بكەین بۆ لیستی ژمارە 110.
هەژار حەكیم نزاری راگەیاند كارو گەنجێكی سۆرانە دەڵێت، پارتی حزبی لێبوردەیییە، لێبوردەیش بە بەهاترین لایەنی مرۆڤایەتی دادەنرێت، بێشك مرۆڤایەتیش حەز لە مرۆڤدۆستی و پێكەوە ژیان دەكات.
بۆ كورد پێكەوە ژیان بەر لە هەموو شتێك زیاتر بە زەروور دەزانم، چونكە گەر لە مێژوو بڕوانین، كورد هەردەم بە دژایەتی و تۆڵەسەندنەوە نەیتوانیوە بە ئاوات بگات.
پارتی دیموكراتی كوردستان قوتابخانەیەكی بەرزی پێكەوەژیانە كە وامان لێدەكات، بەرەو سەربەرزیمان ببات. لەدایكبوونم هاوكاتە لەگەڵ كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی، بۆیە ناویان نام هەژار، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتیی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی ئەم هەژارییەی لەبیر بردمەوە و، پێموایە ئێستا لە رووی هەستی نەتەوەیی و فیداكاری بۆ پارتی و بارزانی دەوڵەمەندم، بۆیە لە بەر هەموو ئەو شتانە دەنگ بە پارتی دەدەم.
شنە لەتیف ئافرەتێكی سۆرانە و، دەڵێت: دەنگدان بەپارتی دەنگدانە بە ڕاستی و دروستی بە مافی گەڵان بە یەكسانی و ئاوەدانی و بە ئایدۆلۆژیایەكی راستی سەردەمانە. دەنگم دەدەم بە هەڵگری یەكەم ئاڵای سەربەخۆیی ئازادی، دەنگدانم بە پارتی دەنگدانە بە بووژانەوە و ئاوەدانی، فێركردنی رێبازی راستی كوردانە، دەنگدانە بە پارتی دەنگدانە ئاشتی و سەقامگیری و دروستبوونی دەوڵەتی كوردی و درووستبوون و گەیاندنی پەیامی هەموو چین و توێژەكانی گەلەكەمانە بە گەیشتن بۆ مافە رەواكانمان و، وەڵامێكە بۆ بەفێڕوونەچوونی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و كیمیاباران، دەنگدان بە پارتی واتە بووژانەوەی كوردستانی سەوزە بێ جیاوازی پارچەگەری و دین و مەزهەب، بۆیە من هەر لە ئێستا ژمارە 110ـەم دەسنیشان كردووە و ئامادەم بۆ ڕۆژی دەنگدان.




