میدیای پارتیناحیەی باسرمە… لێقەوماوانی رۆژئاوای كوردستان وێڕای سوپاسگوزاریان خزمەتی زیاتر دەخوازن
سەرچاوە: Xebat

|
راپۆرت- شێروان مەلازادە
زاهیر بناوی سەرۆكی شارەوانی باسرمە سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كە هاتوون لە كەمپی باسرمە نیشتەجێن گوتی: ئەوەی تائێستا هاتوون بۆ ئێرە بەدوو پۆست هاتوون پۆستی یەكەمیان ژمارەیان ٠٠٣٣ كەس بوو وەپۆستی دووەمیشیان ٠٠٧ كەسن وەزیاتر لە ٠٠٠٤ كەس لە كەمپی باسرمەدان و ئەو ژمارەیە لەوانەیە كەمی كردبێ، چونكە ئەوانەی خزمو ناسیاویان پێشتر لەكوردستانی باشوور هەبووە یاخود شوێنی باشتریان دەست كەوتووە بە ئاگاداری دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆیشتوون، لەداهاتووشدا ئەو خێزانانەی كە لەناو هەریر و لە بەنداوی بێخمە نیشتەجێن دەگوازرێنەوە بۆ ئەم كەمپە.
دابینكردنی ئاو خۆراك و پێداویستی
لەبارەی پێداویستیە سەرەتاییەكان سەرۆكی شارەوانی باسرمە گوتی: ناتوانین بڵێین هەموو پێداویستیەكانیان بێ كەموكوڕی بۆ دابین كردون، چونكە لەماوەی دە رۆژ دابیكردنی پێداویستیەكان بێ كەم وكوڕی بۆ زیاتر لە ٠٠٦ خێزان كارێكی ئاسان نییە، بەڵام ئەوەی تائێستا كرابێ ئاویان بەتانكەر بۆ دابینكراوە وە چەند تانكەرێكی گەورەش بۆ خەزنی ئاو دابین كراوە، هەروەها ئاودەست دروستكراوە هەر ئاودەستەو تانكی خۆی جودایە
رۆژانە سێ ژەم خواردنی ئامادەكراویان پێ دەدرێت
ئەو خواردنەی كە رۆژانە سێ ژەمی خواردن بۆ ئەو خانەوادانە دروست دەكرێت لەلایەن ئەو چێشتلێنەرە شارەزایانەی ناوچەكە كەبەكرێ كار دەكەن لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆیان ئامادە دەكرێت، هەروەها فەرماندەیی سپیلكیش هەندێ لەچێشت لێنەرەكانی خۆیان ناردووە ولێرە ناحیە و ئاسایش و شارەوانی و دامودەزگاكانی دیكە هاوكارن، سەرچاوەی خواردنەكانیش لە دووسێ رێگاوە دابین دەكرێ هەندێك ئەو ئازوقەی كە لەلایەن خەڵك كۆكراوەتەوە هەندێكیش دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر و ئەوەیتریش حكومەت دابین دەكات.
پاراستن و ئەم و ئارامی كەمپەكە
ئاسایش و پۆلیس وە سەرەتاش پێشمەرگەی زێرەڤانی هاوكار بوون بۆ ئەوەی ئەمنییەتیان بەتەواوەتی بەپارێزرێ وتائێستا شتێكی ئەوتۆ نییە شایانی باسكردنبێ كە دانیشتوانی كەمپەكەی بێزاركردبێ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە هەرچوار دەوری كەمپەكە پەرژین بكات بۆ ئەوەی بیان پارێزێ لەو خەڵكانەی كە بیانەوێ بەشێوەیەكی نا یاسایی بێن بۆ ناو كەمپەكەوە تەنها چوار دەرگای بۆ دادەندرێت، من وەك سەرۆكی شارەوانی باسرمە سەرەرای دەوامی ئاسایی خۆم بەشە و رۆژ خەریكی خزمەتكردنی ئاوارەكانین بەرۆژانی پشوشەوە.
كارەبایان بۆ دابین كراوە
لەناو كەمپەكە كارەبا بۆ هەموو خێزانێك دابینكراوە، و بۆ رووناكی لەناو هەموو كەمپەكە دانراوە، ئێستا ٠٤٣ كابینە و زیاتر لە ٠٠٨ خێمەش ئامادەكراون و ئەگەر پێویست بكات خێمەی زیاتریش داوا دەكەین، زەوی زیاتریش ئامادەكراوە بۆ دانانی كابینە و خێمە و پێداویستی تر.
ئەوكەسانەی پێشتر لەشوێنەكانی خۆیان كارمەندی تەندوستی بوون لێر دادمەزرێنەوە
سەبارەت بەخزمەتكردنی كەمپەكە لە بواری تەندروستی محسین خسرۆ لێپسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە گوتی: هەرلەرۆژی یەكەمەوە وەك تیمی پزیشكی هاتووین بۆ ئەم كەمپە لەسەرەتاوە چوار ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و نەخۆشخانەیەكی گەڕۆك و زیاتر لە دەتیمی پزیشكی لێرە لەخزمەتی ئەو خوشكوو بارا كوردانی كوردستانی رۆژئاوا بوون، رۆژانە نزیكی 200 نەخۆش سەردانمان دەكەن ئەو نەخۆشانەی لێرە چارسەری پێویستی بۆ نەكرێ بەئوتومبێلی فریاكەوتنی خۆمان رەوانی نەخۆشخانەكانی هەریر یاخود شەقڵاوە دەكرێت، ئەگەر پێویست بكات رەوانەی هەولێریان دەكەین.
ئێستاش بەهاوكاری UNو كۆمسیۆنی پەنابەران و رێكخراوی بارزانی نەمر خەریكی دابینكردنی چەند كابینەیەكین بۆ كردنەوەی بنكەیەكی تەندروستی بەناوی بنكەی تەندروستی پەنابەران، جگە لەمەش لەسەر راسپاردەی دكتۆر سامان ئاگادار كراینەوە كەئەو كەسانەی پێشتر لە سوریا كارمەندی تەندروستی بوونە ناونووس بكرێن و بەشێوەی گرێبەست دایانبمەزرێنین بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان سود لەخۆیان وەبگرن، لەئێستادا رۆژانە پزیشكێك لێرە نیشتەجێیە لەگەڵ دوو سێ كارمەندی تەندروستی كە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە هاتوون، سوپاس بۆ فەرمانگەی تەندروستی هەولێر كە ئوتومبێلێكی فریاكەوتنی بۆ رەوانەكردووین بۆ ئەوەی بتوانین باشتر خزمەتی نەخۆشەكان بكەین.
سێ ژەم خواردن بە 400 كەس دەدەین
گەیلان باوە دین سووسورەی وەكو ستاڤی رێكخراوی خێرخوازی بارزانی نەمر لەكەمپی باسرمە گوتی: ئێمە لەهەندێك رووەوە سەرپەرشتی كەمپەكەدەكەین لەرووی خواردن و ئاو و بەفر و پێداویستی منداڵان و ناو ماڵ، ئەو منداڵانەی شیرخۆرن واتە بچوكن رۆژانە شیر و پێداویستی دیكەیان بۆ دابین دەكەین، بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی گەرم بۆ منداڵەكان زیاتر لە 1500 لە ترموزی ئاوگەرم كردنی كارەبایی دابەشدەكرێتە سەر ئەو خانەودانەی كە منداڵی بچوكیان هەیە، و رۆژانە خواردنی سێ ژەم بەسەر زیاتر لە 4000 كەس دابەشدەكەین لەناو كەمپەكە بەهاوكاری برایانی ئاسایش و شارەوانی و پۆلیس و بەرگری شارستانی ئەم دەڤەرە خواردنەكە بەشێوەیەكی رێكوپێك دابەش دەكەین.
دانیشتوانی كەمپەكە داواكاریان هەیە
خانەوادایەك باسی نەهامەتیكانی خۆیان دەكەن و دەڵێن: ئێمە وێڕای ئەوەی پێداویستیە سەرەتایەكانمان وەك پێویست بۆ دابین نەكراوە، نەخۆشیشمان هەیە ئەو ئافرەتە(دەستی بۆ ئافرەتێكی بەرامبەری درێژ كرد) گوتی: ئەو ئافرەتە لەشوێنێكی ئارام نەبێ چەند كاتژمێرێك بێ هۆش دەبێ چونكە (سەرعی) هەیە، داوای كابینەمان كردووە پێمان دەلێن بۆئەو خانەوادانەیە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن، ئێمەش كەهاتن راپۆرتی پزیكیمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە، بۆیە داوادەكەین كابینەیەكمان پێ بدەن.
پیاوێكی تەمەن 40 ساڵان بەدەم خەفەتەوە دەیگوت: من هەرچۆنێك بێ ئارام دەگرم و بەرگەی ئازارەكان دەگرم، بەڵام ئەم دوو منداڵە كە (هەردوو منداڵی لەباوەش بوون) چۆن ئارام دەگرێ و لەم ژیانە تێدەگەن، زۆربەی كاتەكان دەگریێت، چونكە ئێمە تائێستا هیچ فێنك كەرەوەیەكمان نیە، هەر دەڵێن بۆتان دابین دەكەین، خۆزگە زووتر چارەسەرێكیان بۆ دەكردین، ئێمە نامانەوێ شاهانە بژین بەڵام هەرنەبێ تۆزێ پێداویستیەكانمان بۆ دابین بكەن زۆر سوپاسی حكومەتیش دەكەین كە لەهەولی بەردەوامدایە.
|