٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

گۆڵفی بەریتانی: کێڵگەی نەوتی شێخان, یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتەکانی کوردستان

سەرچاوە: PNA

سەرۆکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی رایگەیاند ئێستا کوردستان لەبواری نەوت و غازدا لە گەشەکردنێکی گەورەدایە و بە تەواوکردنی پڕۆژەی بۆڕییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاش کۆمپانیاکەی ئەوانیش دەست بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا دەکات.
 بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بلومبێرگی ئینگلیزی کە پەیامنێر بڵاویکردۆتەوە تۆد کۆزێلی سەرۆکی ئەو کۆمپانیا بەریتانیایە ئاشکرایکردوە کە ئەوان سەرپەرشتی یەکێک لە گەورەترین کێڵگەی نەوتن لە هەرێمی کوردستان کە ئەویش کێڵگەی نەوتی شێخانە.
 هەروەها ناوبراو وتویەتی ئێمە لەساڵی دووهەزارو حەوتەوە چاوەڕێین کە نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوە بکەین، چونکە ئەو پڕۆژە بۆڕیانە بۆ کۆمپانیایەکی وەکو ئەوەی ئێمە هەنگاوێکی گەورە و گرنگە.
 لەبەشێکی تری قسەکانیداتۆد کۆزێلی ئاماژەی بۆکردوە کۆمپانیاکەیان تا ئێستا حەوت سەدو هەشتا ملیۆن دۆلاریان لە کوردستاندا خەرج کردووە و هەر کاتێکیش دەست کرا بە هەناردەکردنی نەوت دەتوانین ئەو بڕەی خەرجمان کردووە بۆمان بگەڕێتەوە و هەر ئەمساڵیش دەست دەکەین بە هەناردەکردن و لەسەرەتادا رۆژانە چل هەزار بەرمیل هەناردە دەکەین.
 پێویستە بوترێت بەپێی قسەی ئەو بەڕێوەبەرە کێڵگەی نەوتی شێخان یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتەکانی کوردستان تا ساڵی دووهەزارو هەژدە دەتوانن بەرهەمی رۆژانەیان بگەیەننە دووسەدو پەنجا هەزار بەرمیل نەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار