كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كراوه‌یه

5ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند 19 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی خۆی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، تا هه‌فته‌ی داهاتوو داده‌خات، به‌ڵام كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر كراوه ده‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی و هه‌روه‌ها رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، 19 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی خۆی له چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، داده‌خات.
به‌یاننامه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه 9 ناوه‌ندی دیپلۆماتیی ئه‌مه‌ریكا و له‌وانه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له ئه‌مڕۆوه كراوه ده‌بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده و ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانی رۆژئاوا، زیاتر له 20 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌خات.




