لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه

KTV ...
لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاواى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى بریتانیادا كۆبوونه‌وه‌و داوایان له بریتانیا كرد سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه بكات كه گرووپه توندڕۆكان له سووریا ده‌یكه‌نه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان .
له‌و باره‌وه ئه‌حمه‌د شه‌مۆ نوێنه‌رى پارتی یه‌كێتى دیموكراتی كوردی له سووریا رایگه‌یاند كه سێ به‌رپرس له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا و نوێنه‌رێكی نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون و ئه‌و هێرش و كۆمه‌ڵكوژى و قڕكردنی ره‌گه‌زییه‌یان تاوتوێ كرد كه توندڕۆكان له ناوچه‌كانی كوردستانی رۆژئاوادا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن. گوتیشى داوایان له بریتانیا كردووه ئه‌و ره‌فتارو رفاندن و كوشتنی بێ تاوانان و خه‌ڵكانی سڤیل له سه‌رانسه‌ری سووریا له‌لایه‌ن گرووپه توندڕۆكانه‌وه سه‌ركۆنه بكات و له رووى ئه‌خلاقیشه‌وه پابه‌ندى پاراستنی گه‌لى كورد و كۆمه‌ڵه ئه‌تنییه‌كان له سووریا بێت. هاوكات ئه‌و به‌رپرسانه‌یان ئاگه‌داركرده‌وه كه ئه‌و گرووپه توندڕۆیانه نه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ كورد به‌ڵكو بۆ هه‌موو ناوچه‌كه و جیهانیش پێكده‌هێنن. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش دا كه ناوى حه‌فسه‌دو په‌نجا كوردیان به‌و به‌رپرسانه داوه كه له‌لایه‌ن گرووپه توندڕۆكانه‌وه له كورستانی رۆژئاوا رفێنراون.