4 ملیار و 311 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان كراوە
:هێمن بابان ڕەحیم
بەپێی توێژینەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە و زانیاریی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، قەبارەی وەبەرهێنان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بڕی 4 ملیار و 311 ملیۆن دۆلار لە هەرێمدا وەبەرهێنراوە لە 48 پڕۆژەی وەبەرهێناندا كە 2 هەزار و 147 دۆنم زەوییان بۆ تەرخان كراوە. هەولێریش بە بڕی 1 ملیار و 647 ملیۆن دۆلار زۆرترین وەبەرهێنانی تێدا كراوە، پاشان دهۆك بە بڕی 1ملیار و 585 ملیۆن دۆلار، دواتریش سلێمانی بە 1 ملیار و 79 ملیۆن دۆلار دێت.
48 پڕۆژە بە بڕی 4 ملیار و 311 ملیۆن دۆلار
ژمارەی ئەو مۆڵەتانەی بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دراون، بریتیین لە 48 پڕۆژە بە سەرمایەی 4 ملیار و 311 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی كە لەسەر رووبەری 2 هەزار و 147 دۆنم زەوی بووە و بەم شێوەیە ئەو قەبارەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بووە: لە هەولێر مۆڵەت بە 15 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە گوژمەی 1 ملیار و 647 ملیۆن دۆلار دراوە كە دەكاتە 38،2%ـی ئەو بڕەی لە ئەمساڵدا لە كوردستان وەبەر هێنراوە، ئەو وەبەرهێنانەش لەسەر رووبەری 734 دۆنم زەوی بووە.
هەروەها لە سلێمانی مۆڵەت بە 15 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە گوژمەی 1 ملیار و 79 ملیۆن دۆلار دراوە كە دەكاتە 25%ـی ئەو بڕەی لە ئەمساڵدا لە كوردستان وەبەر هێنراوە، ئەو وەبەرهێنانەش لەسەر رووبەری 714 دۆنم زەوی بووە.
هەرچی پارێزگای دهۆكیشە ئەوا مۆڵەت بە 18 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە گوژمەی 1 ملیار و 585 ملیۆن دۆلار دراوە كە دەكاتە 36،80%ـی ئەو بڕەی لە ئەمساڵدا لە كوردستان وەبەر هێنراوە، ئەو وەبەرهێنانەش لەسەر رووبەری 699 دۆنم زەوی بووە.
هاوكات هەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە، تێكڕای سەرمایەی وەبەرهێنان بۆ هەر پڕۆژەیەك بەپێی شارەكان بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 109 ملیۆن و 781 هەزار و 460 دۆلارە، لە سلێمانی 71 ملیۆن و 965 هەزار و 289 دۆلاری ئەمەریكییە، هەرچی لە پارێزگای دهۆكیشە ئەوا دەكاتە 88 ملیۆن و 63 هەزار و 208 دۆلاری ئەمەریكی.
زۆرترینی پڕۆژەكان لە كەرتی پیشەسازیدا بوون، كەمترینیشیان بۆ فێركردن و كشتوكاڵ
پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاكان بەم شێوەیە بووە: مۆڵەتی پڕۆژەی بیانی 3 پڕۆژە بە گوژمەی 42 ملیۆن دۆلار كە رێژەی 1% دەكات، هەروەها مۆڵەتی هاوبەشیش 2 پڕۆژەی وەرگرتووە بە گوژمەی 475 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 11%، هەرچی خۆماڵییشە ئەوا 43 پڕۆژەن بە گوژمەی 3 ملیار و 794 ملیۆن دۆلار.
هەرچی بەپێی سێكتەرەكانە ئەوا ئەو سەرمایەیەی وەبەر هێنراوە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە گشتی ئەوا بەم شێوەیە بوو:
1- پیشەسازی: 14 پڕۆژە بە سەرمایەی 3 ملیار دۆلار و 478 ملیۆن دۆلارە، بە رێژەی 80،67%.
2- كشتوكاڵ: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 407 ملیار دۆلار، بە رێژەی 9،43%.
3- گەشتیاری: 10 پڕۆژە بە سەرمایەی 345 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 8%.
4- بازرگانی: 12 پڕۆژە بە سەرمایەی 50 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 1،15%.
5- تەندروستی: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 22 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 0،52%.
6- فێركردن: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 9 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،21%.
7- وەرزش: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،03%.
وەبەرهێنانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بەپێی شار و سێكتەرەكان
هەرچی لەسەر ئاستی شارەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەوا وەبەرهێنان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
أ- هەولێر: 15 مۆڵەت بە گوژمەی 1 ملیار و 647 ملیۆن دۆلار كە بەم چەشنە بەسەر سێكتەرەكاندا دابەش بوون:
1- پیشەسازی: 4 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 507 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 90،51%.
2- گەشتیاری: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 117 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 7،08%.
3- تەندروستی: 4 پڕۆژە بە سەرمایەی 17،68 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 1،07%.
4- كشتوكاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 4 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،25%.
5- بازرگانی: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 1،37 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،08%.
هاوكات لەو پڕۆژانە 2ـیان بیانی بوون بە گوژمەی 34 ملیۆن دۆلار و بە رێژەی 2،04%، هەروەها 13 پڕۆژەی خۆماڵییش هەبوون بە گوژمەی 1 ملیار و 613 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 97،96%.
ب- سلێمانی: 15 مۆڵەت بە گوژمەی 1 ملیار و 79 ملیۆن دۆلارە كە بەم چەشنە بەسەر سێكتەرەكاندا دابەش بوون:
1- پیشەسازی: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 935 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 86،62%.
2- گەشتیاری: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 113 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 10،44%.
3- تەندروستی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 29 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 2،73%.
4- كشتوكاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،11%
5- بازرگانی: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،10%.
هاوكات لەو پڕۆژانە یەكیان بیانی بووە بە گوژمەی 75 ملیۆن دۆلار و بە رێژەی 6،95%، هەروەها 14 پڕۆژەی خۆماڵییش هەبوون بە گوژمەی 1 ملیار و 4 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 93،05%.
ج- دهۆك: 18 مۆڵەت بە گوژمەی 1 ملیار و 585 ملیۆن دۆلار كە بەم چەشنە بەسەر سێكتەرەكاندا دابەش بوون:
1- پیشەسازی: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 36 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 65،35%.
2- گەشتیاری: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 403 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 25،39%.
3- تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 1،18%.
4- كشتوكاڵ: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 7 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،47%
5- بازرگانی: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیۆن دۆلار، بە رێژەی 0،29%.
هاوكات لەو پڕۆژانە یەكیان بیانی بووە بە گوژمەی 9 ملیۆن دۆلار و بە رێژەی 0،54%، هەروەها 16 پڕۆژەی خۆماڵییش هەبوون بە گوژمەی 1 ملیار و 177 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 74،23%. هەرچی پڕۆژەی هاوبەشیشە ئەوا 1 پڕۆژە هەبووە بە گوژمەی 400 ملیۆن دۆلار بە رێژەی 25،23%.
وەبەرهێنان بەپێی ستراتیژی حكوومەت
توێژینەوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە و زانیاریی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، دەریدەخات كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا وەبەرهێنان بە ئاراستەی جێبەجێكردنی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی ناوە بە جۆرێك كە كەرتەكانی (پیشازی بە پلەی یەكەم بە رێژەی 80،67%، كشتوكاڵ بە پلەی دووەم بە رێژەی 9،43%، گەشتیاری بە رێژەی 8% بە پلەی سێیەم) لە كۆی سەرمایەی وەبەرهێنانی بەركەوتووە لە هەرێمدا، وەبەرهێنان بەپێی شارەكانیش بەم شێوەیە بووە:
أ- هەولێر:
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە هەولێر لە سێكتەرەكانی (نیشتەجێبوون، خزمەتگوزاری، وەرزشی، گەیاندن، فێركردن، بانكەكان، هونەری) هیچ وەبەرهێنانێك ئەنجام نەدراوە.
وەبەرهێنان لە شاری هەولێر بەپێی سێ سێكتەری ئەولەوییەتی حكوومەتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی 2012 (رێژەی سەرمایەی ئەم سێكتەرانە لە سەرمایەی وەبەرهێنانی ئەو شارە بەم شێوەیە بووە:
1- پیشەسازی: 90،51%.
2-گەشتیاری: 7.08%.
3- كشتوكاڵ 0،25%.
ب- سلێمانی:
لە شاری سلێمانی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا مۆڵەت بە هیچ پڕۆژەیەكی (نیشتەجێبوون، كشتوكاڵی، تەندروستی، بانكەكان، هونەری، گەیاندن، خزمەتگوزاری) نەدراوە.
وەبەرهێنان لە شاری سلێمانی بەپێی سێ سێكتەری ئەولەوییەتی حكوومەتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2012 (رێژەی سەرمایەی ئەم سێكتەرانە لە سەرمایەی وەبەرهێنانی ئەو شارە بەم شێوەیە بووە:
1- پیشەسازی: 65،54%.
2- كشتوكاڵ 25.39%.
3- گەشتیاری 7،31%.




