٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

موقتەدا سەدر: نامەكەی مالیكی بۆ ئۆباما دەیسەلمێنێت سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاستگۆیانە مامەڵە ناكات"

سەرچاوە: Hewler

عەلی حەسەن زەڵمی

بەرپرسی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر ڕەخنەی توندی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق نوری مالیكی گرت لە بەرامبەر داواكردن لە سەرۆكی ئەمەریكا باراك ئۆباما بۆ مەبەستی ڕێگەگرتن لە ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی كۆمپانیای “ئیكسن مۆبیل” لە هەرێمی كوردستاندا.

نووسینگەی موقتەدا سەدر لە سەر زاری ناوبراوەوە بڵاوی كردەوە، كە مالیكی لە لایەكەوە باس لە ڕەتكردنەوەی دەستێوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا دەكات و لە لایەكی دیكەوە داوا لە سەرۆكی ئەمەریكا دەكات ڕێگا نەدات كۆمپانیای “ئیكسن مۆبیل” لە سەر ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و ئەمەش ئەوە پێشان دەدات سەرۆكوەزیرانی عێراق بەشێوەیەكی ڕاستگۆیانە مامەڵە ناكات.

لیستی ئەحرار هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە
موقتەدا سەدر دووپاتی كردەوە، لیستی “ئەحرار” پابەندە بە بەڵێنەكانییەوە بۆ مەبەستی خستنەگەڕی هەوڵەكانی بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی. ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی مالیكی لە بەرژەوەندی خەڵكی عێراقدایە و ئەم هەنگاوە جێی ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی خوای پەروەردگاریشە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا لیستی “ئەحرار” گۆڕانكاری لە هەڵوێستیدا لە پرسی وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكیدا كردووە یان نا، موقتەدا سەدر ڕوونی كردەووە “ئێمە پابەندین بەو بەڵێنانەوەی، كە داومانە و بە ئاشكرایش دەڵێین: ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەلعێراقییە و هاوپەیمانی كوردستانی توانیان 124 دەنگ كۆ بكەنەوە، ئەوا ئێمەیش 40 كورسیمان هەیە و ئەم ژمارەیەیش پێكەوە بەسە بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی سەرۆكوەزیرانی ئێستای وڵات”.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەیش كرد، ژمارەیەك كەسایەتی و لایەنی سیاسی ڕەخنە لەو دەگرن، لە بەرامبەر پشتیوانیكردن لە هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقییەی زۆرینە سوننە و لیستی هاوپەیمانیی كوردستانیی كورد، تەنیا بۆ مەبەستی ئەوەی خۆیان لە كورسی دەسەڵات بمێننەوە.

ئەلعێراقییە سوورە لە سەر وەرگرتنەوەی
متمانە لە مالیكی
لە لایەكی دیكەوە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ئەلعێراقییە ویحاح جومەیلی ڕایگەیاند لیستەكەی سورە لە سەر وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی
ناوبراو لە ڕێی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكەوە ئاشكرای كرد، تەواوی كوتلە جیاوازەكانی ناو لیستی ئەلعێراقییە لەگەڵ ئەوەدان هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە و هەنگاوەكان كاراتر و خێراتر بكرێن بۆ مەبەستی كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی (نووری مالیكی.

دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی ئەلعێراقییە و ئەحرار پاش ئەوە هات، كە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە دوایین كۆبوونەوەیاندا، جەختیان لە سەر هاوهەڵوێستی خۆیان كردەوە بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی.

بەم جۆرەیش هیچ جۆرە گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی ئەو لایەنانەدا دروست نەبووە، كە هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ مەبەستی كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی مالیكی.

كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نوجێفی
هاوكات لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نوری مالیكی داواكارییەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكی پەرلەمان ئوسامە نوجێفی. ئ

ەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ئاماژەپێدراو كەمال ساعیدی ڕایگەیاند: داواكارییەكە لە لایەن 25 ئەندام پەرلەمانەوە واژۆ كراوە و تیایدا داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە ئوسامە نوجێفی لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە. ناوبراو هۆكاری ئەم هەڵوێستەی لیستی دەوڵەتی یاسای بۆ ئەوە گەڕاندەوە،س كە گوایە نوجێفی پێشێلكاری دەكات و بەشێوەیەكی سەربەخۆیش مامەڵە ناكات.

هەواڵی پەیوەندیدار