٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

خەسرۆ گۆران: لەتەواوی قەزاو ناحیەکان بەرەچاو کردنی پسپۆریەتی کاندیدمان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

سەرچاوە: Hewler

دوابەدوای پێشکەشکردنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی خەسرۆ گۆران بە رۆژنامەی هەولێری راگەیاندووە پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی سەد کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم پێشکەشکردوە کە لەنێویاندا سی کەسیان ئافرەتن.

هەروەها خەسرۆ گۆران ئاشکرای کرد چل کاندید لەسنوری پارێزگای هەولێر و سی و هەشت کاندید لەسنوری پارێزگای دهۆک و بیست و دوو کاندید لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێشکەشکراون کە دەکاتە کۆی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەنێویشیاندا کاندیدی مەسیحی و موسلمان و یەزیدی و کاکەیی هەیە.

هەر لەدرێژەی قسەکانیدا بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بۆکردوە کە لەسەرجەم سنوری قەزاو ناحیەکانی هەرێمی کوردستان کاندیدیان دەست نیشانکردوە بەرەچاوکدرنی تەواوی پسپۆریەکانیشیەوە.

سەبارەت بە گرنگیدان بە رۆڵی گەنجان لەپرۆسەی سیاسی و بونیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار خەسرۆ گۆران روونیکردەوە زۆربەی کاندەکانمان گەنجن و تەمەنیان لە نزیکی چل ساڵیە و زۆر کەمیان تەمەنیان لەپەنجا ساڵ  بەرەو سەرەوەن و هیچ کاندیدێکیشمان نیە لەدایک بووی چلەکان بێت.

لەوەڵامی پرسیارێکیش دەربارەی رێژەی پارێزگای سلێمانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وتی بیست و دوو کاندیمان لەسنوری پارێزگای سلێمانی داناوە، چونکە لەهەڵبژاردنی رابردووی دووهەزارو دە پارتی لەسەدا دە ی دەنگی ئەو پارێزگایەی بەدەست هێنا، لەئێستاشدا لەسەدا بیست و دوومان بۆ داناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار