خه‌نده یوسف قوتابی یه‌كه‌می پۆلی دوازده‌ی به‌شی زانستی سه‌ر ئاستی هه‌رێم خه‌ڵاتكرا

پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ى ئاماده‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ى ده‌شتی هه‌ولێر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ى ئاماده‌یی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ى راگه‌یاند كه قوتابی (خه‌نده یوسف به‌هجه‌ت) له قوتابخانه‌ى ئاماده‌یی باخانی كچان سه‌ر به په‌روه‌رده‌ى ناوبراو له به‌شى زانستی توانی تێكڕای نمره‌ى نه‌وه‌دو نۆ پۆینت حه‌فتاو یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به پله‌ى یه‌كه‌م بێت له به‌شى زانستى.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ر یه‌ك له حوسێن كه‌لارى قایمقامی قه‌زاى ده‌شتی هه‌ولێر و عه‌لی عه‌ودی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ى ده‌شتی هه‌ولێر پیرۆزباییان له خه‌نده یووسف كرد‌و دواتر دیارى قایمقامی قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر به قوتابییه‌كه به‌خشرا.




