سەرۆكی لیستی سۆسیالیست عەبدوڵڵا حاجی مەحموود:ئۆپۆزیسیۆن دەیەوێت ڕای خۆی بەسەر زۆرینەدا بسەپێنێت

دیمانه:سەعد هەورامی
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی حزبی سۆسیالیست دیموراتی كوردستان عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لە دیمانەیەكی رۆژنامەی هەولێردا ئاماژە بەوە دەدات كە ئۆپۆزیسیۆن هەوڵی ئەوەی دەدا رای خۆی بەسەر رای زۆرینەدا بسەپێنێت، ئەگینا ئەگەر بیانویستایە سازان بكرایە، دەكرا و "دەشمانتوانی رێك بكەوین".
* هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆكی هەرێم چی بوو؟
- پرۆسەی دیموكراسی لە هەموو دونیادا بە شێوەی زۆرینە و كەمینەیە، ئەگەرزۆرینە و كەمینە لە بەرچاو نەگیرێت پرۆسەی سیاسی دەوەستێت كە پرۆسەی سیاسیشوەستا مانای وایە پرۆسەی دیموكراسی دەوەستێت و كە پرۆسەی دیموكراسیش وەستامانای ئەوەیە كە هیچ بەهایەك بۆ هەڵبژاردن و رای خەڵك نامێنێتەوە، هەروەهالە هەرێمی كوردستان لە ناو فڕاكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان لەسەر ئەم مەسەلانەماوەیەكی زۆرە گفتوگۆ دەكرێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێی نووسراوێكیفەرمییەوە داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەكان كرد كە دەروازەیەك بۆ چارەسەریئەم گرفتانە بدۆزنەوە و داوای لێكردن كە را و بۆچوونیان لە بارەی پڕۆژەیدەستوورەوە بدەن و دوای ئەوە بە نامەیەك را و سەرنجی حزبەكانی ئاڕاستەیپەرلەمان كرد، سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش كۆبوونەوەی لەگەڵ فڕاكسیۆنەكانی ناوپەرلەمان كرد و من خۆم بەشداریم لەو كۆبووانەدا كرد و گفتوگۆیەك هاتەئاراوە بۆ ئەوەی بسازێین لەگەڵ ئەو سازانەی كە باسی دەكەن لەسەر ئەوكۆدەنگییە، بەڵام سەرەنجام نەگەیشتینە نەتیجە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە وادەیهەڵبژاردنەكان نزیك دەبێتەوە و بەوەیش هەرێمی كوردستان بۆشایی یاسایی بۆدروست دەبوو.
* هیچ مەترسییەك هەیە ئەگەر بۆشایی یاسایی دروست ببێت؟
- بەڵێ مەترسیی ئەوە هەبوو كە ئاڕاستەی رەوشی هەرێمی كوردستان بەئاڕاستەیەكی دیكەدا بڕوات، چونكە خۆتان دەزانن رەوشی ساڵەكانی پێشوو دوایساڵەكانی نەوەدویەكی سەدەی رابردوومان لەبیرە. ناكرێت قۆناغی ئێستای پرۆسەیسیاسی لە هەرێمی كوردستاندا بگەڕێتەوە بۆ دواوە و ئەوەیش كە بەدەست هاتووەبەرهەمی رەنج و ماندووبوون و خوێنی هەزاران شەهید و ئەنفال و كیمیابارانە وناكرێـت لەبەر خاتری كوتلەیەك تۆ ڕەوڕەوەی كورد و خەبات و مێژووەكەیتەسلیم بە قەزاوقەدەر بكەیت، لەبەر ئەوە بڕیار درا كە سەرۆكایەتیی پەرلەمانو سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان درێژ بكرێـنەوە.
* هیچ گومانێك لەم درێژكردنەوەیەدا هەیە؟
- نەخێر، ئەم درێژكردنەوەیە هیچ گومانێكی تێدا نییە، چونكە وادەی بۆ دیاریكراوە، من وەك خۆم رام وابوو كە وادەشی بۆ دیاری نەكرێت و پێمان وابوو كەبا تا ئەو كاتەی كە پەرلەمانتارانی خولی داهاتوو سوێند دەخۆن وادەكە درێژبكرێتەوە، بەڵام لەبەر خاتری ئۆپۆزیسیۆن لیستی كوردستانی گوتیان بۆ ئەوەیهەنجەت و گومان نەمێنێت و ناڕازی نەبن، بەو جۆرە بێت، وەلێ لەگەڵ ئەوەیشداهەر ئەم هەڵوێستەیان هەبوو.
* درێژكردنەوەی وادەی هەردوو سەرۆكایەتییەكە تا چەند یاساییە؟
- لە هەموو خولەكانی پێشووتریشدا ئەو كارە كراوە، ئەو ماوەیە دیاری كراوە وتازە كراوەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە هەر كاتێك گەلی كوردستان بە تایبەتپەرلەمانی كوردستان هەستی كرد كە بۆشایی یاسایی دروست دەبێت، پێویستە ئەوبوارە نەدات و هەر لەبەر ئەوەشە من ئەو كارە بە كارێكی یاسایی دەزانم.
* بڕیار وابوو سازانی نیشتمانی لەسەر پڕۆژەی رەشنووسی دەستوور بكرێت، بۆنەكرا؟ ئایا درێژكردنەوەی ماوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم لەبەر ئەوە بوو؟
- بە دڵنیاییەوە، لە یەكێك لە خاڵەكانی پڕۆژەیاساكەدا ئاماژە بەوە دراوە كەماوەی ویلایەتی سەرۆكایەتیی هەرێم درێژ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی سازان بكرێتلەسەر ئەو مەسەلەیە، ئەوەش خاڵێك بوو كە لەبەر ئەوەی خۆیان داوای سازاندەكەن، دەبووایە بسازێن بۆ ئەوەی رێك بكەوین، بەڵام ئەوە بوو كە ئەوان رێكنەكەوتن.
* هۆكاری چی بوو كە ئەو سازانە نەكرا؟
- بە بۆچوونی من ئۆپۆزیسیۆن هەوڵی ئەوەی دەدا كە رای خۆی بەسەر رایزۆرینەدا بسەپێنێت، واتا بەسەر لیستەكانی دیكەی ناو پەرلەماندا، ئەگینائەگەر ئەوان بیانویستایە سازان بكرێت، دەكرا و دەشمانتوانی رێك بكەوین،بەڵام ئەگەر ئەوان بیانەوێت خۆیان بسەپێنن لە كاتێكدا لیستی زۆرینەحكوومەتی پێك هێناوە كە زۆرینەی ناو پەرلەمان بێت و تۆیش بتەوێت رای خۆتبسەپێنیت بەسەریدا، ئەوە بە هیچ شێوەیەك ناكرێت، ئەوەی ئەوان دەیانویست هیچمەجالێكی سازانی تێدا نەبوو، ئەوان وەرەقەیان ئەوە بوو كە سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمان هەڵبژێردرێت و خاڵی دوەمیش ئەوە بوو كە دەبێت پێش ئەوەی دەستووربخرێتە ریفراندۆمەوە، بێتە پەرلەمان، ئەوان دوو خاڵیان كردە سەرەتایگفتۆگۆكان كە هیچ مەجالی سازانی تێدا نەبوو، بە بۆچوونی من هەم هەڵبژاردنیسەرۆكی هەرێم لە ناو پەرلەمان هەم هاتنی پڕۆژەیاسای دەستوور بۆ پەرلەمان كەئەمەیش زۆر زەحمەت بوو، هیچ شتێكی یاساییش نییە بۆ ئەوەی پڕۆژەی رەشنووسیدەستوور بێتە پەرلەمان پێش ئەوەی بخرێتە ریفراندۆمەوە، دەبووایە دەستوور بەڕێڕەوی یاسایی خۆیدا بخولایەتەوە پاشان بهاتایە پەرلەمان، بەڵام ئەوانئەوەیان قبوڵ نەبوو، بۆیە نەگەیشتنە سازان.
* ئەوان دەڵێن سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە تا پەرلەمان ماوەكەی درێژ بكاتەوە؟
- پەرلەمانی كوردستان نوێنەری خەڵكی كوردستانە، پەرلەمان بەرپرسە لەبەرانبەر دورستبوونی هەر بۆشاییەكی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا و دەبێتبوار بدات، پەرلەمان نەهاتووە دەست وەربداتە دەستەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم،پەرلەمان تەنیا ماوەی یاسایی درێژ كردووەتەوە، ئەی ئەگەر پەرلەمان نەیكاتكێ بیكات خۆ ناكرێت سەرۆكی هەرێم خۆی بیكات.
* ئەی دەستوور چی لێ دێت؟
- بە بۆچوونی من دەبێت سازان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایەی دەستوور بكرێت، ’ئەگەرسازاین ئەو كات دەبێت قسە بكەین لەسەر ئەوەی كە بەرێگای یاسایی خۆیدادیسان بخولێتەوە و قۆناغە یاساییەكانی خۆی ببڕێت پاشان بگەڕێتەوە بۆپەرلەمان، بە بۆچوونی من بە پێچەوانەوە نابێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و ئەوكاتیش كاتی راپرسی دیاری بكرێت، ئەگەر هات و سازان نەبوو ئەوە دەبێت سەرۆكیپەرلەمان رۆژی راپرسی دیاری بكات و ئەو رەشنووسە بخرێتە راپرسییەوە.
* بۆچوونتان لەسەر ئەو توندوتیژییەی لە پەرلەمان ڕووی دا، چییە؟
- بە بۆچوونی من بە شێوازێك لە شێوازەكان لە هەموو پەرلەمانی دونیادا ئەمشتە هەیە، بەڵام نەك وەك ئەوەی ئێمە، لە هەمان كاتیشدا پێم وایە كە پرۆسەیسیاسیی هەرێمی كوردستان ماویەتی بگاتە ئەو ئاستەی كە ئەوەی رووی دا، روونەدات، چونكە ئەگەر لیستی كوردستانی و ئەوانی دیكەیش كە باوەڕیان بەو دووپڕۆژەیاسایە هەبوو و زەبتی نەفسی خۆیان نەكردایە، پێدەچوو بە ئاقارێكیدیكەدا بڕوات، چونكە ئەوەی لە كەناڵەكانی راگەیاندن پیشان درا هیچ نەبوو لەچاو شتەكانی دیكە، بۆیە ئەگەر من بوومایە بە شێوازێك لە شێوازەكانی دیكەناڕەزایی خۆم دەردەبڕی نەك بەو شێوەیە، چونكە ئەگەر لایەنێك بیەوێت پرۆسەیسیاسی لە هەرێمی كوردستاندا راگرێت، لایەنەكانی دیكە رێگە نادەن




