٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

هەلۆ نەجات : سنووری کەرکووک حەمرینەو حەمرینیش سنوری کوردستانە

سەرچاوە: Xebat

دیارە پاش ئەوەی هەلکەندنی خەندەقە ئەمنیەکەی دەوری  شاری کەرکووک لەلایان هەندێکەوە بوو بە مایەی پرسیار ونیگەرانی دەر برین لێکەوتەوە . چونکە ئەوان پێیان وا بوو ئەوە هۆکارێکە بۆ دا بڕینی شاری کەرکووک پاریزگاکانی تری عێراق ئەوەجیا کردنەوە لە سەر خۆیە لێوا هەلۆ نەجاتیش لە وەلامی ئەو قسە دەلێت سنووری کەرکووک خەمرینەو حەمرینیش سنووری کوردستانە
سەبارەت بەمەش لیوا" هەلۆ نەجات "بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک لە لێدوانێکی تایبەتی بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند : راستە هەر لە سەرەتای دەست پێ کردنی خەندەقە ئەمنیە دەوری کەرکووک هەندێک ناڕەزای لێکەوتەوە لەلایان برا عەرەبە سوونەکانەوە پاشتری لە لایان هێزەکانی سوپاوە لە چەند شوێنک رێگریان لێکراوە بەڵام کار کردن و هەرلکەندنی ئەو خەندە هەر بەردەوامە
هەلۆ گووتیشی دیارە سووری بوونی هەلکەندنی ئەو چالا بەدەوری پاریزگای کەرکووک لەلایان ئێدەرەی شارەکەوئەنجوومەنی پارێزگاو  هێزە ئەمنیەکانە تەنها بۆ پاراستنی ئەمنی ئەم شارە بووە هیچی تر بۆ ئەوە پالپشتیەک بێت بۆ ئارام کردنەوە هێزە ئەمنیەکانی بۆ پاراستنی ئەمنی شارەکە
هەلۆ گووتیشی دیارە هەندێک لایەنی سیاسی نەتەوە  پێیان وایە کە ئەوە دابڕینی کەرکووک جیا کردنەوەیەتی  لە بەشەکانی تری عێراق بەڵام من  حەزدەکەم هەموو ئەوە باش بزانن کە سنووری کەرکووک سلسیلە چیای ئەمرینەو چیای حەمرینیش دوا سنووری کوردستان ئەو کەسانە ئەو قسەیە دەکەن ئەوانە خەیالیان خاوە هەرگیز ئێمە مسوەمان لە سەر یەک بستی ئەم خاکە نە کردوە نایشی کەین .
هەلۆ گووتی هەلویستی ئێمە وەک کورد وەک پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر روون ئاشکرایە بارزانی خۆی و گەورەترینی شۆرشی کرد بەقوربانی ئەم خاکە ئێمە هیچ کات و ساتیک لە سەر یەک بستیکی ئەم شارە مساوەمە ناکەین چونکە شاری کەرکووکیش بەشیکە لە بەشە داربرێنراوەکانی کوردستان و کوردستانە  .

هەواڵی پەیوەندیدار