مەلا ئەحمەد شەڕنخی : بەهیچ شێوەیەك دروست نییە، مەلاکان خەڵك هان بدەن بچنە سەر شەقام، چونكە ئەوە دژی ئاینی ئیسلامە
بەرپرسی لقی یەكیەتیی زانایانی ئیسلامی لقی زاخۆ مەلا ئەحمەد شەڕنخی لە وهڵامی چهند پرسیارێکی ڕۆژنامەی "هەولێر"ـدا چهندین تهوهری ههمهلایهنهی له بواری ئایین وکۆمهڵگه خستهڕوو :
سهرهتا دەڵێت، تەنیا ئیشی مامۆستایانی ئایینی گواستنەوەی نامەی ئیسلامە بۆ خەڵك، تا ڕادەیەكی باش لە كوردستان وتاری ئایینی ڕۆڵی خۆی لە هوشیاركردنەوە و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە هەبووە، بەهیچ شێوەیەك دروست نییە، مەلا خەڵك هان بدەن بچنە سەر شەقام، چونكە ئەوە دژی ئاینی ئیسلامە.
- ئاماژهیشی بهوهکرد: هوشیاركردنەوەی خەڵك بۆ ڕاستی و حەق واجبی مەلایانە، بۆیە ئێمە دەبێت هەموو كاتێك بیر لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە بكەینەوە، ئەگەر مەلاكان بە هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە هەڵنەستن گونەهبار دەبن.
وتاری مینبەر
- لهبارهی بهکارهێنانی مینبهر گووتی: بە هیچ شێوەیەك دروست نییە لەسەر مینبەر باسی حزب بكرێ، چونكە دین بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بەوە نادات مەلا لەسەر مینبەری مزگەوتەكان باسی حزب بكەن و وتارەكە بكەنە سیاسی، تەنیا ئەگەر لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت و باس لە وڵات بكرێت ئەوە دروستە، بۆیە دین ئەوە قەبووڵ ناكات، شتی تایبەتی لەسەر گشتی فەرز بكرێت.
بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە
-ههروا وتاری ئایینی زیاتر شیکردهوه ڕایگهیاند: زۆر گرنگە، مەلا دەتوانێت خەڵكێك بڕژێنێتە سەرشەقام و هەرچی دەیەوێت بكات، بۆیە ئێستا ئەوەی لەناو عەرەبان دەكرێت هەموو مەلانە خەڵك بەگژ ئەوانی دیكە دادەهێنێ، ئەو كەسانەی دەچنە مزگەوت كە گوێ لەو مەلایە دەگرن، بۆ ئەوەیە كە خوا چۆن باسی كردووە، مەلاكانیش بە هەمان شێوە باسی بكەن، بۆیە ئەگەر مەلاكان بە باشی و دروستی وتار بڵێنەوە، ئەوا ڕۆڵێكی باشی لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە دەبینێت، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە ئەوا ڕۆڵی خراپی لەسەر كۆمەڵگە دەبێت، بەڵام دەتوانم بڵێم لە كوردستان تا ڕادەیەكی باش وتاری ئایینی ڕۆڵی خۆی هەبووە لە هوشیاركردنەوە و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە.
مینبەر و كۆڕ و كۆبوونەوەی حزبی
-مهلا ئهحمهد له تهوهرێکی دیکهدا گووتی: ئەگەر مەلایەك باس لە میللەتی كورد بكات، هەندێك خەڵك وا هەست دەكەن باس لە حزب دەكرێت، هەرشتێك لە بەرژەوەندیی گشتی بێت، ئەوا خێرە لەسەر مینبەر باس بكرێت، تەنیا ئیشی مامۆستایانی ئاینی گواستنەوەی نامەی ئیسلامە، نەك وەك دەبینین هەندێك لە مەلاكان و پشتی حزبەكەی دەگرێت و مینبەر دەكاتە شوێنی كۆڕ و كۆبوونەوەی حزب، پێویستە مەلا تەنیا مینبەر بۆ ئیسلام بەكار بهێنێت و شتە خێر و خراپەكان بۆ هاووڵاتیان لێك جیا بكاتەوە.
توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەت
- هەر لە سەردەمی پێغەمبەر تا ئێستا هەموو زاناكانی ئایینی باس لە خراپی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەت دەكەن، قسەی پێغەمبەرمان محەمەد "د.خ" ئەوە بوو، كە مافی ئافرەت بە تەواوەتی بدرێت.
زۆر جار باس لەوە دەكرێت كە مامۆستایانی ئایینی لە ژنەكانیان دەترسن، بەڵام وانییە، بەڵكوو مەلاكان مافی ژنەكانیان بە تەواوەتی دەدەن و ڕێز لە ژن دەگرن.
وتاری توندوتیژ وئایین
-نەخێر مەلاكان ناتوانن ئەوە لە سەر مینبەر بكەن، تەنیا لە هەندێك شتدا نەبێت، ئەویش وەك داگیركردنی وڵات، یان دەستدرێژیكردن بۆ سەر نامووس، بێجگە لەوانە نابێت مەلاكان بەهیچ شێوەیەك لەسەر مینبەر بەتوندوتیژی وتار بدەن.




